هیوا گه‌یلانی: یه‌كێتی له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و پارێزگاری كه‌ركوكدا، یارییه‌كی مه‌ترسیداری كرد
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18ی نیسانی 2026، هیوا گه‌یلانی، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند:
*دیدگای ئێمه بۆ كه‌ركوك روون و ئاشكرایه و ئه‌و شاره به شاری پێكه‌وه‌ژیان و پێكهاته‌كان ده‌زانین، به‌ڵام پێناسی كه‌ركوك كوردستانییه.
*له ساڵانی رابردوو له پارێزگاری كه‌ركوك ئێمه به‌شدار بووین له دانانی پارێزگار و پشتیوانیشمان كردووه، وه‌ك نه‌جمه‌دین كه‌ریم كه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بوو، پشتیوانیمان كردووه بۆ سه‌ركه‌وتن له كاره‌كانیدا.
ئه‌م ده‌نگۆیانه به هیچ شێوه‌یه‌ك راست نین كه باس له‌وه ده‌كه‌ن "پارتی هۆکار بووبێت بۆ ئەوەی یەکێتی کەرکووک رادەست بکات".
*بۆ ئێمه گرنگ نییه كێ ده‌بێته پارێزگار، ئه‌وه‌ی گرنگه لای ئێمه ئه‌وه‌یه هه‌موو لایه‌نه‌كان كۆك بن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێناسی كه‌ركوك كوردستانییه.
*له رابردوودا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك پارتی بوون، به‌ڵام قبووڵیان كردووه پارێزگار له پشكی یه‌كێتی و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه بێت.
*په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، وه‌ك هه‌موو لایه‌ك ده‌یبینن، به‌داخه‌وه باش نییه. ئێمه وه‌ك پارتی قه‌ت ده‌رگای گفتوگۆمان دانه‌خستووه.
*یه‌كێتی له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و پارێزگاری كه‌ركوكدا، یارییه‌كی مه‌ترسیداری كرد.
*له‌و پڕۆسه‌یه‌ی ئه‌وان كردیان، گه‌لی كوردستان دۆڕاوی سه‌ره‌كییه، چونكه ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێر له‌سه‌ر حیسابی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان كرا.
*سه‌رۆك كۆماری ئێستا نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی كوردستان ناكات.
*پۆسته‌كانی سه‌رۆك كۆمار و پارێزگاری كه‌ركوك یه‌ك پاكێج بوون و به رێككه‌وتنی ژێربه‌ژێر له نێوان یه‌كێتی و هه‌ندێك لایه‌نی دیكه‌دا ئه‌نجامدرا، كه ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی كورددا نییه.
PM:01:01:18/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 144
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت