مه‌سرور بارزانی: سه‌ره‌ڕای ئاگربه‌ست، هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌رێم به‌رده‌وام بوون و پێنج كه‌س شه‌هیدبوون
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه سه‌ره‌ڕای ئاگربه‌ست، هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌رێم به‌رده‌وام بوون و پێنج كه‌س شه‌هیدبوون، ده‌شڵێت: "به توندترین شێوه هێرشه‌كان شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18ی نیسانی 2026 مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه:
*به توندترین شێوه هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین.
*هه‌رچه‌نده ئێمه به‌شێكیش نه‌بووین له‌و شه‌ڕه، كه‌چی هێرشه‌كان له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش‌دا هه‌ر به‌رده‌وام بوون.
*سه‌ره‌ڕای ئاگربه‌ست و دانوستانه‌كان، كه‌چی به‌هۆی هێرشه‌كانی ئه‌م چه‌ند ڕۆژانه، پێنج كه‌س شه‌هیدبوون و ژماره‌یه‌كی زۆریش بریندار بوون.
* ئه‌مه‌ش هه‌وڵێكه بۆ تێكدانی ئاگربه‌ست و زیان گه‌یاندنی زیاتر به ناوچه‌كه‌مان.
*دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه پێویسته حكومه‌تی فیدراڵ ڕێوشوێنی كرده‌یی بگرێته‌به‌ر بۆ كۆتاییهێنان به‌م هێرشانه.
*داوا له هاوبه‌شه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانمان ده‌كه‌ین كه كه‌ره‌سته‌ی پێویست بۆ پاراستنی هاووڵاتییانی كوردستان و ژێرخانی وزه ، له‌م هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامانه دابین بكه‌ن.
AM:11:03:18/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 292
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت