كه‌شناسی هه‌رێم كه‌ش و هه‌وای دوو رۆژی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه شه‌پۆلێكی باران روو له ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌كات و لێزمه‌باران و هه‌وره تریشقه ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18ی نیسانی 2026 ئاسمان به گشتی هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له كاتژمێره‌كانی به‌یانی باران بارین به لاوازی له ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای هه‌رێم ده‌ست پێده‌كات پاشان بۆ دوای نیوه‌ڕۆ و ئێواره بارانی مامناوه‌ند له زۆربه‌ی شوێنه‌كان ده‌بارێت كه هه‌ندێك جا باران بارین به شێوه‌ی لێزمه باران و هه‌وره تریشقه ده‌بێت .هه‌روه‌ها پێشبینی تاوه بارانی به‌هاری و گه‌واڵه باران و ته‌رزه باران له زۆر ناوچان ده‌كرێت".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: " له كاته‌كانی پێش نیوه‌ڕۆ پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بنه‌وه له تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌ڵام له دوای نیوه‌ڕۆ نزم ده‌بێته‌وه به ( 2 - 4 ) پله. خێرایی با مامناوه‌ند - چالاك ده‌بێت ( 20 – 30 )كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با باشووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین له‌نێوان 8-9 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و له كاتی باران 5-6 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 19- 4- 2026 ناسه‌قامگیری كه‌ش به‌رده‌وامی ده‌بێت ئاسمان به زۆری هه‌وری ته‌واو ده‌بێت لێزمه باران و هه‌وره تریشقه له زۆربه‌ی ناوچه‌كان له كاتی جیا جیا ده‌بارێت، زیاتر له ناوچه شاخاویه‌كان و سنووری ئیداره‌ی ڕاپه‌رین وكۆیه وسۆران وه له سنووری پارێزگای هه‌ولێر و ناحیه‌ی به‌رده‌ره‌ش وه باشووری پارێزگای سلێمانی و هه‌ندێ ناوچه‌ی گه‌رمیان".
روونیشیكرده‌وه كه "پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بێته‌وه به (2 – 3 ) پله به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ. خێرایی با مامناوه‌ند - چالاك ده‌بێت ( 20 – 30 ) كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا، له هه‌ندێ كات و شوێن چالاك ده‌بێت بۆ سه‌روی 35 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا. ئاراسته‌ی با باشووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین له‌نێوان ( 8 – 9 ) كیلۆمه‌تر و له كاتی باران 5-6 كیلۆمه‌تر ده‌بێت ".
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی بۆ ئه‌مڕۆ به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هه‌ولێر 23 پله‌ی سیلیزی
پیرمام 18 پله‌ی سیلیزی
سۆران 18 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران 15 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی 22 پله‌ی سیلیزی
چه‌مچه‌ماڵ 23 پله‌ی سیلیزی
دهۆك 21 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ 21 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه 24 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان 26 پله‌ی سیلیزی
AM:10:53:18/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 460
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت