بافڵ تاڵەبانی بە بۆنەی کردنەوەی گەرووی هورمز پەیامێک بڵاودەکاتەوە
وێستگەنیوز-
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پەیامێکدا لە هەژماری
فەرمی خۆی، پێشوازی لە ڕاگەیاندراوە نوێیەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و عەباس
عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران کرد، سەبارەت بە کردنەوەی گەرووی هورمز و هەوڵەکان
بۆ چەسپاندنی ئاشتی، بەتایبەت ئاگربەستەکەی لوبنان.
بافڵ
تاڵەبانی، ئاماژەی بەوە کردووە کە کردنەوەی ئەم ڕێڕەوە ئاوییە ستراتیژییە، تەنها
متمانە بۆ بازاڕی وزەی جیهانی ناگەڕێنێتەوە، بەڵکو دەبێتە هۆکارێکی سەرەکی بۆ سەقامگیری
و بوژانەوەی ئابووریی ناوچەکە لەم قۆناغە هەستیارەدا.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەرۆکی یەکێتی هانی هەموو لایەنەکانی
داوە کە ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە و لێکتێگەیشتنە کاتییەکان بگۆڕن بۆ ڕێککەوتنێکی گشتگیر
و هەمیشەیی، بە جۆرێک کە بەرژەوەندی گەلانی ناوچەکە بپارێزێت.
ئەمڕۆ عەباس عێراقچی، وەزیری
دەرەوەی ئێران رایگەیاند، هاوتەریب لەگەڵ ئاگربەستەکەی لوبنان، گەرووی هورمز بۆ ئەو
ماوەیەی کە لە ئاگربەستەکە ماوە، بە تەواوی بەڕووی هەموو کەشتییە بازرگانییەکان دەکرێتەوە.
لەدوای ئەوەی وەزیری دەرەوەی
ئێران کردنەوەی گەرووی هورمزی راگەیاند، ترەمپ لە پۆستێکیدا لە تروس سۆشیاڵ پێشوازی
لە کردنەوەی تەنگەکە کرد و سوپاسی ئێرانی کرد.
PM:10:32:17/04/2026
ئهم بابهته 276
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت