حاجی کاروان بۆ شەهیدبوونی سێ پێشمەرگەکەی ئەمڕۆ: دەستی ئەو دەسەڵاتە خوێن ڕێژە و دوژمنی ئیسلام و كوردە بشكێت
وێستگەنیوز-
حاجی
كاروان بانگخواز و ئەندامی پێشووی پەرلەمان لە ئەژماری تایبەتی خۆی بۆ ئەو سێ
پێشمەرگەی ئەمڕۆ لە هێرشی درۆنییدا شەهید بوون نوسیویەتی، "دەستی ئەو دەسەڵاتە
خوێن ڕێژە و دوژمنی ئیسلام و كوردە بشكێت، كە دەستی چۆ خوێنی ئێوە".
هەروەها
دەڵێت، "سەرەوتن بۆ میلەت كورد و ڕسوای وسەر شۆڕی بۆ دوژمنانی كورد".
پاشنیوەڕۆی
ئەمڕۆ هەینی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە موشەک و دڕۆن شەپۆلێکی نوێی هێرشی کردەوە سەر
کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە بەهۆیەوە سێ پێشمەرگە بە
ناوەکانی " شاهین ئازەربەرزین، نەدا میری و سەمیرا ئەڵڵایاری" شەهیدبوون
و چەند پێشمەرگەیەکی تریش بریندار بوون.
PM:09:38:17/04/2026
ئهم بابهته 204
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت