کەشناسیی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ هەینی 17ی نیسانی 2026، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، هەروەها پلەکانی گەرما نزیکەی 1 تا 3 پلە بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر 24 پلەی سیلیزی
پیرمام 22 پلەی سیلیزی
سۆران 23 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 16 پلەی سیلیزی
سلێمانی 24 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 25 پلەی سیلیزی
دهۆک 24 پلەی سیلیزی
زاخۆ 25 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 25 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 27 پلەی سیلیزی
ئاماژە بەوەکراوە، "سبەی شەممە 18ی نیسانی 2026، ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت لە کاتژمێرەکانی بەیانی بارانبارین بە لاوازی لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم دەستپێدەکات، پاشان بۆ دوانیوەڕۆ و ئێوارە بارانی مامناوەند لە زۆربەی شوێنەکان دەبارێت کە هەندێک بارانبارین بە شێوەی لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت، هەروەها پێشبینی تاوە بارانی بەهاری و گەواڵە باران و تەرزە باران لە زۆر ناوچان دەکرێت، خێرایی با لەکاتەکانی ئێوارە کەمێک چالاک دەبێت بۆ سەرووی 30 کم/ک، هەروەها پلەکانی گەرما لە کاتەکانی پێش نیوەڕۆ پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، بەڵام لە دوانیوەڕۆ نزم دەبێتەوە بە (2 - 4) پلە".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر 22 پلەی سیلیزی
پیرمام 19 پلەی سیلیزی
سۆران 21 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی 24 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 25 پلەی سیلیزی
دهۆک 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 25 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 26 پلەی سیلیزی
AM:10:26:17/04/2026
ئهم بابهته 128
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت