دەستەی مافی مرۆڤ: دەبێت لیژنەیەک پێکبهنێرێت و لێکۆڵینەوە لە کەیسی غەزال مەولان بکرێت
وێستگەنیوز-
پەیامی دەستەی مافی مرۆڤ لەبارەی کەیسی غەزال مەولان لە پەیامێکدا رایگەیاند، "لە چەند رۆژی ڕابردوو بەهۆی هێرشی درۆنی لە سنووری شاری سلێمانی کەسێک بە ناوی غەزال مەولان تەمەن 18 ساڵ دوای ئەوەی بریندار دەبێت لەلایەن هێرشی حکومەتی ئێرانەوە دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی سلێمانی, بەڵام بەبیانوی نەبوونی پێداویستی چارەسەرکردن گوازراوەتەوە نەخۆشخانەیەکی تری تایبەت، بەڵام ئەوانیش بەبیانوی نەبوونی مۆڵەتی چارەسەرکردنی برینداران و کارەساتی رووداوەکان لەلایەن پۆلیسەوە وەریان نەگرتووە و چارەسەریان بۆ نەکردووە، بۆیە دواتر براوەتە نەخۆشخانەیەکی تر بەڵام بەداخەوە دواتر گیانی لەدەستداوە".
ئاماژە بەوەکراوە، "ئێمە نیگەرانی قوڵی خۆمان لەو رووداوە رادەگەیەنین کە بەرامبەر ئەو مرۆڤە کراوە و چارەسەری بۆ نەکراوە کە دەکرا ژیانی رزگاری بکرێت لە مردن، بەڵام بەهۆی کەمتەرخەمی و چارەسەرنەکردن ژیانی کۆتایی هات".
دەستەی مافی مرۆڤ دەڵێت، "چارەسەرکردنی نەخۆش و هەر کەسێک لە نەخۆشخانەکان لەسەرەتایی ترین مافەکانی مرۆڤن و ناکرێت بەهیچ بیانووەک پشت گوێ بخرێت یان کەمتەرخەمی بەرامبەر بکرێت".
دەشڵێت، "بەداخەوەش دوای دوو ڕۆژ لەگیان لەدەستدانی هێشتا هەواڵی ئەوە دەبیستین کە ڕێگا نەدرابوو لەماڵەکانی خوداش کە مزگەوتە مەراسیمی شوشتن و کفن کردنی بۆ بکرێ کەئەوەیان تەواو پێچەوانەی بنەماعورفی و ئایینیەکانە چونکە مزگەوت ماڵی خودایە".
لە پەیامەکەشدا هاتووە، "ئێمە خەمباری خۆمان بۆ ئەو رووداوە رادەگەیەنین لێڕەوەش داوای دڕوست کردنی لیژنەیەکی باڵا دەکەین لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی و وەزارەتی تەندروستی و لایەنی ئەمنی بەچاودێری دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە راستی ڕووداوەکەو دیاریکردنی لایەنی کەمتەرخەم و حەواڵەکردنی کەیسەکە بۆ لایەنی قەزائی و یاسایی، دواتر راگەیاندنی دەرەنجامەکەی بۆ رای گشتی".
AM:09:35:17/04/2026
ئهم بابهته 256
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت