ڕۆشنبیران و هونەرمەندان و چالاکوانان: کۆدەنگیی ئەم جارەمان تایبەتە بە ڕۆژهەڵاتی نیشتمان
وێستگەنیوز-
ڕۆشنبیران و هونەرمەندان و چالاکوانانی مەدەنی بەیاننامەیەکیان لەبارەی شەهیدبوونی خاتوو غەزاڵ مەولان بڵاوکردەوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، "کۆدەنگیی ئەم جارەمان تایبەتە بە ڕۆژهەڵاتی نیشتمان، ئەوەتا لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە هۆی هێرشی درۆنییەوە چەند پێشمەرگەیەکی ڕۆژهەڵات بە سەختی بریندار بوون، کە دواتر بە هۆکاری کەمتەرخەمیی چەند نەخۆشخانەیەک، یەکێکیان شەهید بوو و پەیوەست بە کاروانی نەمرانی ڕێگای ئازادیی کوردستانەوە بوو. لەم سۆنگەیەوە، ئێمە ئەم کۆمەڵە ڕۆشنبیر، هونەرمەند و چالاکوانانە ڕای دەگەیەنین، کە خاتوو غەزاڵ مەولان کچ و شۆڕشگێڕ و شەهیدی ئێمەیە و داکۆکیکاری مافی زەوتکراوی دەبین و ناڕەزایتی و تووڕەیی خۆمان دەردەبڕین".
دەقی بەیاننامەکە:
بەیاننامەی ڕۆشنبیران و هونەرمەندان و چالاکوانانی مەدەنی
تایبەت بە دۆسیەی شەهیدبوونی خاتوو غەزاڵ مەولان
دیسان خۆمانین و چیاکانمان، دیسان لە کاتی باوەشی پێکەوەژیان خەنجەرمان لێ درایەوە، مێژوو پێمان دەڵێ ئاشتی بۆ کورد درۆیەکە سەرەتای هەیە، بەڵام بێ کۆتا. بۆیە گەورەترین چەک کە هەمانە، یەکدەنگی و یەکگرتووییمانە.
بە ناوی ڕۆشنبیران، هونەرمەندان و چالاکوانانی مەدەنیی باشووری کوردستانەوە، وەک ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانی، وەک چۆن لە کەیسی ڕۆژئاوا و بڕینی کەزی و شەهیدکردنی شەڕڤانانی کوردەوە، بووینە دەنگی چەندان ملیۆنی نەتەوەکەمان لە سەرانسەری جیهاندا، توانیمان ڕەوتێکی یەکدەنگ و یەکگرتوو دروست بکەین و هیوای نەتەوەییمان بۆ کورد لە سەرانسەری دنیا گەڕاندەوە، بە هەمان شێوە خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین بەرامبەر هەر دۆزێکی نەتەوەیی کە بەسەر گەلی کورددا دێت، لە هەر کام لە بەشەکانی کوردستاندا.
کۆدەنگیی ئەم جارەمان تایبەتە بە ڕۆژهەڵاتی نیشتمان، ئەوەتا لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە هۆی هێرشی درۆنییەوە چەند پێشمەرگەیەکی ڕۆژهەڵات بە سەختی بریندار بوون، کە دواتر بە هۆکاری کەمتەرخەمیی چەند نەخۆشخانەیەک، یەکێکیان شەهید بوو و پەیوەست بە کاروانی نەمرانی ڕێگای ئازادیی کوردستانەوە بوو. لەم سۆنگەیەوە، ئێمە ئەم کۆمەڵە ڕۆشنبیر، هونەرمەند و چالاکوانانە ڕای دەگەیەنین، کە خاتوو غەزاڵ مەولان کچ و شۆڕشگێڕ و شەهیدی ئێمەیە و داکۆکیکاری مافی زەوتکراوی دەبین و ناڕەزایتی و تووڕەیی خۆمان لەم چەند خاڵەی خوارەوەدا دەربڕین:
- سەرەتا هەر جۆرە لێدان و بۆمببارانکردنێکی شارەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن گروپە میلشیا و لەیاسا دەرچووەکان و وڵاتان بۆ سەر دامودەزگاکانی وڵاتمان و سەر و ماڵی هاوڵاتیانی سڤیل لە باشووری نیشتمان شەرمەزار دەکەین و پێمان وایە بە ناهەق و ناڕەوا ئەم جەنگە بەسەر گەلی کورددا سەپێنراوە، بەڵگەی ناهەقییەکەش ڕاگەیەندراوەکانی کورد لە باشوور و هێزەکانی ڕۆژهەڵاتیشە، کە لە باشوور نیشتەجێن، بە ڕوونی ئەوەیان بەیان کردووە، کە بەشێک نین لەم جەنگەی کە بەرۆکی ناوچەکەی گرتووە، بۆیە پێمان وایە لێدان و بۆمببارانکردنی کورد جا لە هەر شوێن و پارچەیەک بێت، بە بیانووی جەنگەوە، ناڕەوایە و دوورە لە هەر ئاکارێکی مرۆیی.
- دەربارەی کەیسی شەهیدبوونی خانمە پێشمەرگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، خاتوو غەزاڵ مەولان، کە دوێنێ لە بۆمببارانکردنی کامپێکی نیشتەجێبوونی مەدەنی لە سنووری سلێمانی و لە ناوچەی سوورداش بەهێرشی درۆنی، بە سەختی بریندار بوو، پێمان وایە ناهەقییەکی زۆر زەق لە بەرامبەر کەیسەکەیدا کراوە و هەڵوێستی ئەو نەخۆشخانانەی ڕەتیان کردووەتەوە چارەسەری بۆ بکەن، بە ناڕەوا دەزانین و ئەو کاردانەوەیەیان لادانە لە ئاکار و ڕەوشتی پزیشکی و شکاندنی سوێندی یاسایی پزیشکییە و ئیدارەی ئەو نەخۆشخانانە، بە تایبەت هەر یەک لە نەخۆشخانەکانی (بەخشین و ئاسیا)، بە بەرپرسیار دەزانین و هەر ئەمەش بە هۆکاری سەرەکیی گیانلەدەستدان و شەهیدبوونی خاتوو غەزاڵ دەزانین، بۆیە داواکارین لە بەڕێزانی دەسەڵاتی دادوەری (داواکاری گشتی) لە پارێزگای سلێمانی، لەم کەیسە مرۆیی و نەتەوەییە بێنە دەنگ و بە ئەرکی یاسایی خۆیان لە کردنەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی یاسایی و دەستنیشانکردنی لایەنی کەمتەرخەم درێغی نەکەن و ڕای گشتی لە ئەنجامەکانی ئاگادار بکەنەوە.
- ئەو پاساوانەشی کە نەخۆشخانەی تایبەتی (بەخشین) لە ڕاگەیاندراوەکەیاندا بڵاویان کردەوە، بە قبووڵنەکراو دەزانین، کە گوایە لەبەر نەبوونی پەڕاوی پۆلیس کەیسەکەیان وەرنەگرتوە، ئەمەش بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکی وەزارەتی تەندروستی، کە لە ساڵی ٢٠٢٢دا گشتاندنی بۆ کراوە، لە کاتێکدا ناوەڕۆکی ئەم ڕێنماییەی وەزارەتی تەندروستی زۆر بە ڕوونی تایبەت کراوە بە بریندارانی کەیسی تاوان و کەتنی کەسی، بەڵام کەیسی شەهید غەزاڵ، بەوپێیەی بەرکەوتووی کاتی بۆمببارانی جەنگە، دەبوو شوناس و زمان و جوگرافیا و دین و ڕەنگی پێستی نەبێتە کێشە لە بەردەم چارەسەرکردنیدا و بە زووترین کات و بێ دوودڵی چارەسەری پێویستی بۆ بکرایە و ژیانی لە مردن ڕزگار بکرایە.
- لە ئێستادا بەهۆی هەڕەشە بەردەوامەکان لەسەر باشووری کوردستان، هەروەها بۆ پاراستنی گیانی هاونیشتمانییانمان، بەداخەوە ناتوانرێت هیچ جۆرە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری ڕێک بخرێت.
- لە کۆتاییدا، دەمانەوێت بیری ناحەزانی گەلەکەمانی بخەینەوە کە خەیاڵیان خاوە گەر بیانەوێت بەم جۆرە هێرشە دوژمنکارانەیە یەکڕیزی و یەکدەنگیی کورد تێک بدەن و لە بەرامبەر داواکردنی مافە ڕەواکانی ساردی بکەنەوە؛ هەر دڵۆپە خوێنی شەهیدێک دارێکی دیکەی ئازادی پەروەردە دەکات، ڕقی مێژووییمان زیاتر دەکات و سوورترمان دەکات لەسەر داواکارییە ڕەواکانمان بۆ گەیشتن بە مافە نەتەوەییەکانمان.
ڕۆشنبیران و هونەرمەندان و چالاکوانانی باشووری کوردستان
...................
هەر کەس هاوڕایە ئەم بەیاننامەیەیە دەتوانێت ناوی خۆی لە لیستەکە زیاد بکات
شێرزاد حەسەن
ڕەووف بێگەرد
گەزیزە عومەر
سۆران حەمەڕەش
ئاسۆس هەرد
مەریوان وریا قانع
خەندان جەزا
هۆرێن غەریب
دیاری قەرەداغی
شوان کەریم
شوان عەتووف
چیمەن ئێسماعیل
سەردار عەبدوڵڵا
هاوژین مەلائەمین
عەزیز ڕەووف
پشکۆ نەجمەدین
رێبین هەردی
سارا قادر
ڕەنج سەنگاوی
ڕەحمان غەریب
هەوراز محەمەد
ئاکۆ عەزیز میرزا
تاهیر عەبدولواحید
دلاوەر قەرەداغی
گۆران نامیق
باهۆز نەسرەدین
سۆران نەقشبەندی
ئاشنا ڕەووف
ڕەوەز حەمەساڵح
محەمە مستەفا
حوسێن ڕابی
ڕێژەن جەمال
چرۆ عومەر
نیاز نووری
نێچیر خەلیل
نەبەز خالید
دڵشاد حامید
سیروان غەریب
حەمید بانەیی
بڕوا کامیل عەتتار
گمۆ محەمەد
نەشمیل عەلی بەرزنجی
دێرین حامید
لاوک ئەبووبەکر
ڕاڤیار نەوزاد
شاخەوان عبدوڵڵا
داستان مەلابەکر
بڵند قەرەداغی
نەژاد جەلال
ڕاستی جەمال
نەوژین محەمەد
سەرهەنگ ئێسماعیل
شەیما عەبدوڵڵا
زانیار فەتاح
ئالا عەباس
شەماڵ لەتیف
مەریوان ئێبراهیم
موستەفا عەباس
ئێڤانۆ عەبدوڵڵا
سەرخان یاسین
مۆفەق لهۆنی
گۆران عەلی کەریم
کاروان عەبدوڵڵا سۆفی
سەردار نۆڕێ
دیار هەڵەبجەیی
PM:11:05:16/04/2026
ئهم بابهته 188
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت