پارێزگاری نوێی کەرکوک: سوپاسی بافڵ تاڵەبانی و محەمەد حەلبوسی دەکەم
وێستگەنیوز-
ئەمشەو پێنجشەممە 16ی نیسانی 2026، ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆبووەوە و پارێزگارێکی نوێی بۆ شارەکە هەڵبژارد کە لە بەرەی تورکمانییە.
محەمەد سەمعان، پارێزگاری نوێی کەرکوک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "سوپاسی ئەنجومەن و بافڵ تاڵەبانی و محەمەد حەلبوسی و رێبوار تەها دەکەم".
ئاماژەی بەوەکرد، "خزمەتکاری کورد و عەرەب و تورکمان و مەسیحی دەبم لەجێی ئەو متمانەیە دەبم کە پێم درا".
محەمەد سەمعان وتی، "وەک یەک تیم کاردەکەین و لاپەڕەیەکی نوێ لە کەرکوک هەڵدەدرێتەوە"، وتیشی، "بەڵێن دەدەم کێشەی وزە و کارەبا و شایستەی جوتیاران چارەسەردەکەین".
جەختی لەوەشکردەوە، "لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان کاردەکەین بۆ سەقامگیری کەرکوک، هەروەها خزمەتی خەڵکی کەرکوک دەکەین و دەرگامان کراوەیە بۆیان".
PM:09:43:16/04/2026
ئهم بابهته 132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت