بۆ داواکردنی پاراستنی خەڵکی سڤیل لە پێنج شاری بەریتانیا گردبوونەوە ئەنجامدرا


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی نیسانی 2026, لە وڵاتی بەریتانیا و لە هەریەک لە شارەکانی لەندەن لەبەردەم نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مانجستەر بەردەم کونسڵخانەی عێراق و لە هەریەک لە شارەکانی نیوکاسڵ و بێرمینگهام و گلاسگۆ گردبوونەوەکان ئەنجامدرا.


رێکخراوی 17ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ و رەوەندی کوردی لە پێنج شاری بەریتانیا، بۆ داواکردنی پاراستنی خەڵکی سڤیل لە بەرامبەر هێرشی گروپە چەکدارەکانی عێراق، بۆ سەر هەرێمی کوردستان و راگرتنیان گردبوونەوەیان ئەنجامدا.

ئاوات جەمال ساڵح، بەرێوەبەری راگەیاندنی رێکخراوی 17ی شوبات رایگەیاند، "گردبوونەوەکان بە مەبەستی هەڵوێست وەرگرتن و ئیدانەکردنی ئەو هێرشە درۆنیانەیە کە لەلایەن هێزە چەکدارەکان و میلیشیاکانەوە دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان و بووەتە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی چەندین هاوڵاتی، سەرەڕایی ئاگربەست، بەڵام هێرشە درۆنیەکان بەردەوامن بۆ سەر هەرێمی کوردستان".

باسیلەوەشکرد، "بۆیە ئەمڕۆ لەو چالاکییە داوایان لە حکومەتی عێراق کرد، کە گوشار و کاربکات بۆ وەستاندنی ئەو هێرشانە لە کاتێکدا هەرێمی کوردستان بێلایەنە و بەشێک نییە لەو شەڕە لە هەمان کاتدا داوایان لە حکومەتی هەرێم کردووە کە بە توندی هەڵوێستی هەبێت و کاربکات بۆ وەستانی ئەو هێرشانە نەک تەنیا بە بەیاننامە و ئیدانە کردن".

دەقی راگەیەندراوەکە:

ڕێکخراوی حەڤدەی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ چالاکیەکی گەورەی ئەنجامدا دژی هێرشە درۆنیەکانی میلیشیا و هێزە چەکدارەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی نیسانی 2026 ڕێکخراوی 17ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ چالاکیەکی گەورەی ئەنجامدا لە ووڵاتی بەریتانیا لە هەریەک لە شارەکانی لەندەن لەبەردەم نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

مانجستەر بەردەم کونسوڵخانەی عێراق، لە هەریەک لە شارەکانی نیوکاسڵ و بێرمینگهام و گلاسگۆ لە سەنتەری ئەو شارانە، بە مەبەستی هەڵوێست وەرگرتن و ئیدانە کردنی ئەو هێرشە درۆنیانەی کە لەلایەن هێزە چەکدارەکان و میلیشیاکانەوە دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان و بۆتە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی چەندین هاووڵاتی ، سەرەڕایی ئاگربەست بەڵام هێرشە درۆنیەکان بەردەوامن بۆسەر هەرێمی کوردستان.

بۆیە ئەمڕۆ لەم چالاکیە داوامان لە حکومەتی عێراق کرد کە گوشار و کاربکات بۆ وەستاندنی ئەو هێرشانە لە کاتێکدا هەرێمی کوردستان بێلایەنە و بەشێک نیە لەو شەڕە لە هەمان کاتدا داوامان لە حکومەتی هەرێم کرد کە بە توندی هەڵوێستی هەبێت و کاربکات بۆ وەستانی ئەو هێرشانە نەک تەنها بە بەیان نامە و ئیدانە کردن هەر لە درێژەی چالاکیەکەدا داوامان لە ووڵاتی بەریتانیا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە گوشار لە عێراق بکەن بۆ ئەوەی ڕێگری بکات لەو گروپانە و دەستگیر کردنی هەموو ئەوانەی کە هێرشەکان ئەنجام دەدەن.


PM:09:00:16/04/2026










ئه‌م بابه‌ته 276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو