پۆستی قایمقامی کەرکوک و چەند پۆستێکی دیکە بۆ کورد دەبێت
وێستگەنیوز-
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی نیسانی 2026، دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بۆئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری شارەکە و پۆستە ئیدارییەکان بەڕێوەبچێت.
لە دانیشتنەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگاری کەرکوک ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری کەرکوک دەکرێت رێبوار تەها، پارێزگاری ئێستای کەرکوک لە پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستبەرداری پۆستەکەی دەبێت و پارێزگارێکی نوێ دەستبەکاردەبێت کە لە بەرەی تورکمان دەبێت.
بەپێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز بێت، لە کۆبوونەوەکەی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆی دەباشان کە بە سەرۆکایەتیی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێوەچوو، باس لەوەکراوە کە ئاڤێستا شێخ محەمەد دەبێتە قایمقامی کەرکوک، هەروەها پۆستەکانی بەڕێوەبەری تەندروستی، پۆلیسی کەرکوک و بەڕێوەبەری فڕۆکەخانە و سەرۆکی زانکۆی کەرکوک بۆ کورد دەبێت.
کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی ئاڵوگۆڕکردنی پۆستی پارێزگاری کەرکوکەوە رایگەیاند، "هەندێک لایەن تەنگەتاو بوون بەهۆی ئاڵوگۆڕی پۆستی كەركوك بەڵام پرسیار دەكەم بۆ پێشتر نەهاتن پێكەوە دەنگ بە رێبوار تەها بدەن".
ئاماژەی بەوەکرد، "پۆستی پارێزگاری كەركوك هیچ پەیوەندی بە سەرۆك كۆمارەوە نییە و ئاڵوگۆڕکردنی پۆست پرۆسەیەکی دیموکراسییە، هەروەها سوپاسی رێبوار تەها دەکەن بۆ ئەو کارانەی ئەنجامیداوە".
PM:04:39:16/04/2026
ئهم بابهته 396
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت