وەزارەتی ئەوقاف: ئەمساڵ تەنیا بە رێگەی وشکانی گەشتی حەج دەکرێت
وێستگەنیوز-
وەزارەتی ئەوقاف ڕایگەیاند، گه‌شتی حه‌جی ئه‌مساڵ
هاوشێوه‌ی حاجیانی عێراق ته‌نها به ڕێگه‌ی وشکانی ده‌بێت و هەوڵی قەرەبووکردنەوەی
ئەو هاووڵاتییانەش دەدرێت کە پارەیان دابوو بە ڕێگەی ئاسمانی گەشت بکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هەرێمی
کوردستان ڕایگەیاند، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و گه‌ره‌نتی چوونی حاجیانی
کوردستان بۆ سعوودیه و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج
گه‌یشتنیه ڕێککه‌وتن، که گه‌شتی حه‌جی ئه‌مساڵ هاوشێوه‌ی حاجیانی عێراق ته‌نها
به ڕێگه‌ی وشکانی ده‌بێت.
ئەوەشی خستەڕوو کە بڕیارە لە سەرەتای مانگی
داهاتووەوە حاجیانی هەرێمی کوردستان بە ڕێگەی وشکانی گەشت بکەن و له ڕۆژانی
داهاتوودا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی عێراق شێواز و ڕێکارەکانی
چوونی حاجیانی کوردستان ڕێکده‌خرێت و بڵاو ده‌کرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی حاجیانی
کوردستان کە بڕیاربوو به ڕێگه‌ی ئاسمانی گه‌شت بکه‌ن، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و
کاروباری ئایینی ڕایگەیاند کە لەڕێگەی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره هه‌موو
هه‌وڵێک ده‌دات بۆ ئەوەی هاوشێوه‌ی قه‌ره‌بووی حاجیانی پارساڵ، بۆ ئه‌مساڵیش مافی
هاووڵاتیانمان بۆ بگه‌ڕێنینه‌وه به‌پێی ئه‌و خه‌مڵاندن و میکانیزمه‌ی ده‌سته‌ی باڵای
حه‌ج و عێراقی بۆ ده‌کات.
PM:03:16:16/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 276
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت