یه‌كێتی: به‌شداریی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ناكه‌ین
وێستگەنیوز-
عه‌بدوڵا میروه‌یس، ئه‌ندامی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، ره‌تیكرده‌وه فراكسیۆنه‌كه‌یان به‌شداریی كۆبونه‌وه‌ی
ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بكات کە بە مەبەستی ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری
كه‌ركوك ساز دەکرێت.
عه‌بدوڵا میروه‌یس به
"كه‌ركوك ناو"ی وتووە "ته‌واوی ئه‌ندامانی فراكسیۆنی یه‌كێتی له
سلێمانین، كۆبونه‌وه‌یه‌كی حزبیمان هه‌یه، بۆیه به‌شداریی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ناكه‌ن"، له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌گه‌ر دانیشتنه‌كه
بۆ رۆژانی دواتر دوابخرێت؟ وتی "هێشتا هیچ بڕیارێكمان نه‌داوه بۆ داهاتوو".
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای
كه‌ركوك كاتژمێر 12:15 خوله‌كی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 16ی نیسانی دیاریكردووه بۆ دانیشتنێك
كه تایبه‌ته به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی رێبوار ته‌ها، پارێزگاری كه‌ركوك و هه‌ڵبژاردنی
پارێزگارێكی تر وه‌ك جێگره‌وه.
شه‌وی رابردوو، به‌شێك
له لایه‌نگرانی یه‌كێتی چونه به‌رده‌م ماڵی رێبوار ته‌ها، پارێزگاری كه‌ركوك له
گه‌ڕه‌كی ده‌روازه و ناڕه‌زایی خۆیان نیشاندا له‌هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له پۆستی
پارێزگاری كه‌ركوك، هه‌روه‌ها داوایانكرد پێنج ئه‌ندامه‌كه‌ی یه‌كێتیی به‌شداریی كۆبونه‌وه‌ی
ئه‌نجومه‌ن نه‌كه‌ن.
به‌ر له‌و گردبونه‌وه‌یه
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی رێبوار ته‌ها، پارێزگاری كه‌ركوك له راگه‌یه‌نراوێكدا جه‌ختیكرده‌وه
له‌وه‌ی رێبوار ته‌ها ده‌ستیله‌كارنه‌كێشاوه‌ته‌وه و تائێستا موماره‌سه‌ی پۆسته‌كه‌ی
ده‌كات، به‌ڵام ئاماده‌یی خۆی نیشاندا له پابه‌ندبونی به جێبه‌جێكردنی هه‌ر بڕیارێك
كه له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌یه‌وه له‌سه‌ر پرسی ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری
كه‌ركوك.
هاوکات دوێنی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند
بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ناکەن.
AM:10:28:16/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 828
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت