ترەمپ: دوای 34 ساڵ، ئەمڕۆ ئیسرائیل و لوبنان کۆدەبنەوە
وێستگەنیوز-
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەمریکا رایگەیاند؛ بڕیارە ئەمڕۆ
پێنجشەممە پاس پچڕانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بۆ ماوەی 34 ساڵ، گفتوگۆ لەنێوان ئیسرائیل و لوبنان ئەنجام
بدرێت.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی
"تروس سۆشیاڵ" ئاشکرای کرد، هەوڵێکی چڕ هەیە بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخەکە
و رایگەیاند: "هەوڵ دەدەین کەشێکی گونجاو لەنێوان ئیسرائیل و لوبنان بڕەخسێنین."
ترەمپ ئاماژەی بە مێژوویی بوونی ئەم هەنگاوە کرد و وتی:
"ماوەیەکی زۆرە سەرکردەکانی هەردوو وڵات قسەیان نەکردووە، کە نزیکەی 34 ساڵ دەبێت،
بەڵام ئەم گفتوگۆیە ئەمڕۆ پێنجشەممە روودەدات."
هاوکات بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی بە "سکای نیوز عەرەبی"
راگەیاندووە؛ لە ترەمپ پێشوازی لە کۆتاییهێنان بە کردەوە دوژمنکارییەکان لە لوبنان
دەکات وەک بەشێک لە رێککەوتنێکی ئاشتی ئەگەری لەگەڵ ئیسرائیل.
ئەو بەرپرسە جەختیشی کردەوە، ترەمپ داوای ئاگربەستی لە ئیسرائیل
نەکردووە و ئەم بابەتەش وەک بەشێک لە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران هەژمار ناکات، بەڵام
بە هەنگاوێکی ئەرێنی دەبینێت بۆ گەیشتن بە ئاشتی لە ناوچەکەدا.
AM:08:48:16/04/2026
ئهم بابهته 232
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت