دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماری هێرشی 24 کاتژمێری رابردوو رادەگەیەنێت


وێستگەنیوز-

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاماری هێرشەکانی 24 کاتژمێری رابردووی راگەیاند و ئاماژە بەوەدەکات لەو 2 رۆژەدا 5 هێرشی درۆنی و موشەکی ئەنجام دراوە.


دەقی راگەیەنراوەکە:

ئاماری ڕۆژی سێ شەممە ٢٠٢٦/٤/١٤



_ یەک هێرشی درۆنی کاتژمێر ٥:١٥ خولەکی ئێوارە کرایە سەر شاری کۆیە - کەمپی پەنابەران.

_ سێ هێرشی درۆنی کاتژمێر ٥:١٥ خولەکی ئێوارە کرایە سەر کەمپی پەنابەران لە سورداش و

لەدەرئەنجامی هێرشەکاندا شەهیدێک و دوو برینداری لێکەوتەوە.

ئاماری ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٦/٤/١٥



یەک هێرشی درۆنی کاتژمێر ٢:١٦ خولەکی نیوەڕۆ کراوەتە سەر ناحیەی شۆڕش (دێگەڵە)- کەمپی پەنابەران و لەدەرئەنجامی هێرشەکەی ئەمڕۆدا زیانی گیانی نەبووە.


PM:07:51:15/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت