تەقەکردن لە قوتابخانەیەک لە باکوری کوردستان 4 کوژراو و 20 برینداری لێکەوتەوە
وێستگەنیوز-
لە قوتابخانەیەک لە پارێزگای مەرەش لە باکووری کوردستان تەقە دەکرێت و بە پێی زانیارییەکان 4 کەس
کوژراون و ژمارەیەکیش بریندارن.
رووداوەکە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، 15ی نیسانی 2026،
لە قوتابخانەی ئایسەر چاڵک لە شارۆچکەی 12ـی شوباتی سەر بە پارێزگای مەرەشی باکووری
کوردستان روویدا.
بەپێی لێدوانی پارێزگاری مەرەش لە باکووری کوردستان هێرشکارەکە
دوو پۆلی کردووەتە ئامانج و بە پێنج چەک و 7 مەخزەنەوە هێرشەکەی کردووە و دواجار لەلایەن
هێزەکانی ئاسایشەوە کوژراوە.
موکەڕەم
ئونلوئەر، پارێزگاری مەڕەش رایگەیاند، لەو تەقەکردنەدا، 4 کەس کوژراون و زیاتر لە
20 کەسیش بریندارن، یەکێک لە کوژراوان مامۆستایە و سێیەکەی دیکەیش قوتابین.
ئەمە لەکاتێکدایە ئێوارەی دوێنێ 14ی نیسانی 2026، گەنجێکی تەمەن
19 ساڵ بەناوی عومەر کەت لە پارێزگای رووهای باکووری کوردستاندا هێرشی کردە سەر
قوتابخانەیەکی ئامادەیی پیشەیی و دەستڕێژی گولـلەی کردو لە ئاکامدا 16 لە مامۆستا
و قوتابی بریندار بوون.
PM:04:59:15/04/2026
ئهم بابهته 120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت