سەعدی پیرە: ئێمە و پارتی لەپەرلەمانی کوردستان کورسییەکانمان وەکو یەکە


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی نیسانی 2026، سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە میدیای حزبەکەی راگەیاند، "بەدڵنیایەوە دەبێت حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ یان سبەی یان لە داهاتوودا هەر دروست ببێت".


ئاماژەی بەوەکرد، "دەبێت خۆمان رێز لە هەڵبژاردنی خۆمان بگرین، ئەویش بەوەدەبێت کە حکومەتێکی بنکە فراوان دروستبکرێت و هەموولایەنەکان بەشداری بکەن".

سەعدی ئەحمەد پیرە وتی، "لەئێستادا بەشداریکردنی ئێمە لە حکومەت ئاسانترە، چونکە ئێمە و پارتی لە پەرلەمانی کوردستان تەقریبەن کورسییەکانمان وەکو یەکە".

وتیشی، "یەکێتی هەمیشە دەڵێت گفتوگۆ باشترین بژاردەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان".


PM:01:24:15/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت