جەمال کۆچەر: تاوەکو 6 مانگی دیکە عێراق و هەرێم دەتوانن بێ کێشە مووچە بدەن


وێستگەنیوز-

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراقرایدەگەیەنێت کە شەڕە ناوچەییەکە کاریگەریی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی لەسەر هەشت سێکتەری گرنگی عێراق هەبووە. وتیشی؛ "تاوەکو 6 مانگی دیکە عێراق و هەرێم دەتوانن بێ کێشە مووچە بدەن".

د. جەمال کۆچەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێکدا وتی: سێکتەری بازرگانی و دەروازە سنوورییەکانیش لە مەترسیدان و گرانبوونی کەلوپەل و داڕوخانی نرخی دینار کاریگەریی خراپیان هەیە. لە هەمان کاتدا، بەهای پێداویستییەکان نزیکەی 30% بەرزبوونەتەوە کە دەبێتە هۆی زیادبوونی هەژاریی.

لەبارەی بودجە، ئاگاداری دا کە حکومەتی عێراق لەگەڵ گوشاری دارایی ڕووبەڕوودەبێتەوە و ئەگەری کورتهێنان یان ئاراستەبوون بۆ یاسای فریاگوزاری هەیە.

سەبارەت مووچە، کۆچەر دڵنیایی دا کە تاوەکو 6 مانگی دیکە عێراق و هەرێمی کوردستان دەتوانن بێ کێشە مووچە بدەن، بە مەرجی بەردەوامبوونی هەناردەی نەوت و ناردنی داهاتی نانەوتی.


PM:10:54:14/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت