لەسەر هێرشە درۆنییەکانی ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆ راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە


وێستگەنیوز-

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر هێرشە درۆنییەکانی پاشنیوەڕۆی ئەمرۆ کە کرایە سەر چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان راگەیەنراوێک بڵاودەکاتەوە.

دەقی راگەیەنراوەکە:

ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆوە

لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئەمریکا و ئێران، ئەوە بۆ جاری دووەمە بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان. رۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ١٤ی نیسانی ٢٠٢٦، لە چەند کاتێکی جیاوازدا، بە چوار درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایەوە سەر هەرێمی کوردستان.

جەخت لە هەڵوێستی نەگۆڕی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە کە بەشێک نەبووە لە شەڕ و داواش دەکەین کە چیتر سەقامگیری کوردستان و ئارامی هاووڵاتیان نەکرێنە ئامانج.

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان

١٤ی نیسانی ٢٠٢٦


PM:08:46:14/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 588 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت