وەزارەتی دارایی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی راگەیاند
وێستگەنیوز-
وەزارەتی
دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایدەکات کە رۆژی پێنجشەممە16ی نیسان 2026 مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لەفەرمانبەرانی
هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.
دەقی
راگەیەنراوەکە:
مووچەی
مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.
ڕۆژی
پێنج شەممە ( ١٦ ی نیسانی ٢٠٢٦) مووچەی مانگی ئازاری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی
پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.
هاوکات
لەهەمان ڕۆژدا مووچەی مانگی ئازاری سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کەلەدوای
( ٢٠٢٤/٧/١ ) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم
دامەزراون کەشایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
ڕاگەیاندنی
وەزارەتی دارایی و ئابووری
١٤ ی
نیسانی ٢٠٢٦
PM:05:45:14/04/2026
ئهم بابهته 252
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت