سەنتەری میترۆ: سەركۆنەی هێرشكردنە سەر ئێن ئارتی دەكەین
وێستگەنیوز-
سەنتەری میترۆ ئیدانەی ئەو هێرشە چەكدارییەی شەوی رابڕدوو بۆ سەر كەناڵ ئێن ئاڕتی دەكات و داوا لە داگای سلێمانیش دەكات، پرۆسەی دادگایكردنی هێرشبەران كراوە بێت.
شەوی رابردوو، كەناڵی ئێن ئارتی رایگەیاند، چەند چەكدارێك تەقەیان لە نووسینگەی سەرەكیی دامەزراوەی میدیایی ئێن ئاڕتی لە شاری سلێمانی كرد و تا ئێستاش هۆكارەكەی نازانرێت".
پاش رووداوەکە، ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، "ئەو چەكدارانەی دەستگیر كردووە كە شەوی رابردوو تەقەیان لە نووسینگەی سەرەكی ئێن ئاڕتی لە سلێمانی كردبوو، و ئێستا لە ژێر لێكۆڵینەوەدان".
ئەمڕۆ سێشەممە 14ی نیسانی 2026، سەنتەری میترۆ بڵاویکردەوە، "ئیدانەی ئەو هێرشە چەكدارییەی شەوی رابڕدوو بۆ سەر كەناڵ ئێن ئاڕتی دەکەین و داوا لە دادگای سلێمانیش دەكەین پرۆسەی دادگایكردنی هێرشبەران كراوە بێت".
لە 4ی نیساندا، دوو مانگ تێپەڕ بوو بەسەر بڕیاری داخستنی نوسینگەكانی ئێن ئاڕتی لە هەولێر و دهۆك.
سەنتەری میترۆ لە بەیاننامەیەكیدا رایگەیاند، کە بڕیاری داخستنی نوسینگەكانی ئێن ئاڕ تی پێچەوانەی یاسای رۆژنامەگەرییە، داوای لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و دەسەڵاتی دادوەری كرد، بە بڕیاری داخستنی نوسینگەكانی كەناڵەكەدا بچنەوە و رێگە بدرێت كەناڵەكە كاری میدیایی خۆی بكات و نوسینگەكانی بەكاربهێنێت.
ساڵانی رابردوو، كەناڵی ئێن ئاڕتی لە هەولێر و سلێمانی داخرا، سوتێنرا، میدیاكارانی دەستگیر دەكرێن، كەلوپەلی رۆژنامەوانیان زەوتدەكران، فشاری یاسایی و دەروونی، گواستنەوەی میدیاكارانی بۆ كەناڵەكانی تر، هێرشی ئەلیكترۆنی بۆ سەر پلاتفۆرمەكانی لە سۆشیال میدیا، كەناڵەكە بەردەوام میدیاكاری نوێ دێنێتە ناو دیمەنی میدیای بینراوی كوردستانی.
AM:11:31:14/04/2026
ئهم بابهته 216
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت