پەرلەمانتارێکی ئێران لە وەڵامی ترەمپدا: "ئامانجە گڵاوەکان" لە ڕێگەی سیاسەتی "ملھوڕی"ـیەوە نایەنە دی
وێستگەنیوز-
بەھنام سەعیدی، ئەندامی
لێژنەی ئاسایشی نەتەوەیی لە پەرلەمانی ئێران، لە وەڵامی لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ،
سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە گەمارۆدانی گەرووی ھورمز ڕایگەیاند: "ئاسایش یان دەبێت
بۆ هەمووان بێت، یان بۆ هیچ کەس، ناتوانرێت ئامانجە گڵاوەکان لە ڕێگەی سیاسەتی
ملھوڕییەوە بەدی بهێنرێن."
هەروەها وتیشی:
"وەڵامەکانی تاران هەمیشە بوونەتە هۆی پەشیمانی بۆ دوژمن، ئەمجارەشیان گۆڕەپانی
ڕووبەڕووبوونەوە، بە جۆرێک نەخشێنراوە کە سزكانی هەر جووڵەیهك یان هاندانێک، ڕاستەوخۆ
بەر ویلایەتە یەکگرتووەکان و هاوپەیمانەکانی بکەوێت."
PM:09:09:13/04/2026
ئهم بابهته 72
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت