کەشناسیی هەرێم: سبەی ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و باران نابارێت


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.


کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ دووشەممە 13ی نیسانی 2026، بە گشتی لەنێوان هەوری تەواو و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ نمە بارانی کەم لەناوچە شاخاوییەکاندا، هەروەها بارینی بەفرێکی کەم لەناوچە سنوورییەکانی باکوور و باکووری خۆرهەڵات، بۆ کاتەکانی دوانیوەڕۆ تاوەکو ئێوارە کاریگەری دابارین فراوان دەبێت بەشێوەی تاوە باران و بروسکە لەگەڵ ئەگەری تەرزە بارین بۆ زۆربەی ناوچەکان بە سەنتەری شارەکانیشەوە بەتایبەتی هەولێر وە لەناوچە نزمەکان (ناوچە دەشتاییەکان) کاریگەری زیاتر دەبێت، بۆ کاتەکانی شەو ئاسمان سەقامگیر دەبێتەوە ئاسمان بۆ پەڵەهەور دەگۆڕێت، لەکاتەکانی نیوەڕۆ تاوەکو ئێوارە خێرایی با چالاک دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (3- 5) بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:

هەولێر: 16 پلەی سیلیزی
پیرمام: 10 پلەی سیلیزی
سۆران: 12 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 6 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 14 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 15 پلەی سیلیزی
دهۆک: 12 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 14 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 20 پلەی سیلیزی

ئاماژە بەوەکراوە، "سبەی سێشەممە 14ی نیسانی 2026، بە گشتی ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆی دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە (1 – 3) پلە بەراورد با تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 17 پلەی سیلیزی
پیرمام: 15 پلەی سیلیزی
سۆران: 14 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 7 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 15 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 17پلەی سیلیزی
دهۆک: 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 21 پلەی سیلیزی


PM:12:04:13/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت