ئەو كارمەندانەی زانكۆی سلێمانی كە هەژماری منیان پڕنەكردووەتەوە مووچەكانیان راگیراوە
وێستگهنیوز – محەمەد فاتیح
كارمەندێكی زانكۆی سلێمانی ئاشكرای كردووە، ئەو كارمەندانەی
لە زانكۆی سلێمانی دەوام دەكەن و پڕۆژەی هەژماری من_یان پڕنەكردووەتەوە مووچەكانیان
ڕاگیراوە.
محەمەد رەسوڵ، كە كارمەندێكی زانكۆی سلێمانییە بە وێستگەنیوزی
راگەیاند، "پێمان راگەیاندراوە لەبەر ئەوەی فۆڕمی پڕۆژەی هەژماری من_مان پڕنەكردووەتەوە
بە فەرمانی وەزیری دارایی هەرێمی كوردستان مووچەكانمان ڕاگیراوە".
وتیشی، "داوایان لێكردوین بڕۆین فۆڕمی پڕۆژەی هەژماری
من پڕبكەینەوە تاوەكو مووچەكانمان پێبدەن، ئەگەر نا مووچەكانیان پێ نادرێت".
PM:10:21:12/04/2026
ئهم بابهته 384
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت