لەسەر گرتنی مامۆستایەکی ئایینی، بنەماڵەکەی رەخنە لە کۆمەڵی دادگەریی دەگرن
وێستگەنیوز-
بنەماڵەی مامۆستای ئایینی جێگر مێدێرەیی،
لەراگەیەنراوێکدا رەخنە لە کۆمەڵی دادگەریی دەگرن کە لەسەر سکاڵای ئەو حیزبە مامۆستا
ئایینییەکە بە تۆمەتی "ناوزڕاندن" دەستگیر کراوە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە؛ "شۆک بووین کاتێک زانیمان
حزبێکی ئۆپوزسیۆنی ئیسلامی بەرگەی چەند ڕەخنەیەکی مامۆستایەکی ئاینی نەگرتووە
و ڕاپێچی زیندانی کردووە، کۆمەڵی دادگەری
و بەرپرسانی بەردەوام گلەیی ئەوەیان هەیە دادگاکان سەربەخۆنین، ئەی میراتگرێکی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) تووشی
زیندان دەکەن؟ حزبیک کە بەرگەی دووپۆستی فەیسبووک نەگرێت چۆن دەتوانێ بەرگەی ئەم هەموو
نەهامەتی و ناخۆشیانەبگرێت کە بەسەر میللەتدادێن و کەی شایەنی ئەوەیە متمانەی پێبدریت
و حکومڕانی بدرێتە دەست؟ هیوادارین وەڵامی ئەوە بدەنەوە...".
دەقی راگەیەنراوەکە:
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەڕێزان وەک ئاشکرایە ئەمڕۆ جەنابی مامۆستا جێگیر مێدێرەیی
رۆڵەی ئێمە و ئێوە و میراتگری پێغەمبەرمان (درودی خوا لەسەر بیت)، لەسەر سکاڵای کۆمەڵی
دادگەری لە رانیە دەستگیرکراوە و ئێستا لەزیندانە. ئیمە وەکو بنەماڵەی مامۆستا جیگر
پەیامەکەمان لەم چەندخاڵەدا چڕدەکەینەوە:
یەکەم: شۆک بووین کاتێک زانیمان حزبێکی ئۆپوزسیۆنی ئیسلامی
بەرگەی چەند ڕەخنەیەکی مامۆستایەکی ئاینی نەگرتووە و ڕاپێچی زیندانی کردووە، کۆمەڵی دادگەری و بەرپرسانی
بەردەوام گلەیی ئەوەیان هەیە دادگاکان سەربەخۆنین، ئەی میراتگرێکی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) تووشی
زیندان دەکەن؟ حزبیک کە بەرگەی دووپۆستی فەیسبووک نەگرێت چۆن دەتوانێ بەرگەی ئەم هەموو
نەهامەتی و ناخۆشیانەبگرێت کە بەسەر میللەتدادێن و کەی شایەنی ئەوەیە متمانەی پێبدریت
و حکومڕانی بدرێتە دەست؟ هیوادارین وەڵامی ئەوە بدەنەوە...
دووەم: ئێمە وەکو بنەمالەی مامۆستا جێگر مێدرێریی و هاوڕێ
و دڵسۆزانی، بەکۆمەڵی دادگەریی رادەگەیەنین کە هەتا سبەینێ کوڕەکەمان لە زیندان نەیەتە
دەرەوە کاردانەوەی توندی یاسایی و مەدەنیمان دەبێت و ڕۆژانی داهاتووش دەیبینن..
سێیەم: مامۆستا جێگر و ئیمەش پێمان وایە کە غەدری لێکراوە،
بۆیە مامۆستا لەزیندانی مانی گرتووە و ئامادە نیە رەبتی کەفیل بیت بۆیە پێویستە بەرپرسانی
کۆمەڵی دادگەری چۆن تووشی زیندانیان کردووە ئاواش هەڵەکەیان راست بکەنەوە .
بنەماڵەی مامۆستا جێگر مێدێرەیی
پێشتر لەسەر بڵاوکردنەوەی بابەتێکی رەخنەیی لەسەر کۆمەڵی
دادگەریی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، لەسەر سکاڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
مامۆستای ئایینی جێگیر مێدێرەیی بە تۆمەتی "تەشهیر" دەستگیرکرا.
لەخوارەوە بابەتەکەی مامۆستا جێگیر دەخویننەوە:
بۆچی حزبی کۆمەڵ تا ئێستا ناتوانئ شۆربا بخوات ؟
ملا جێگر مێدێرەیی
کۆمەڵ زیاتر لە٢٠ ساڵە لەدایک بوە
بەڵام هاوشێوەی دووپشکە
دایکەکەی خۆی کوشت و نەیتوانی فرچک بخوات و
ناچار بەشیری قتوو ژیا
هەربۆیە گەشەی نەکردوو نەیتوانی دوای زیاتر لە٢٠ ساڵ مەرحەلەی
شیرەخۆری تێپەڕێنێت و بگاتە شۆربا خواردن دەبئ چەندی تری بوئ تا دەگاتە دۆڵمە
خواردن
٢ـــ حزبایەتی و تەفرەقە لەشەریعەتدا حەرامەو
خواو پێغەمبەری خوا نەهی لئ کردووە صلى الله عليه وسلم
بۆیە
لەنێو موسڵماناندا قبوڵ نەکرا
٣ کۆمەڵ هەڵگری هیچ پرۆژەیەک نیە تاخەڵک هیوای
لەسەر هەڵچنێت
نە پڕۆژەی دینی نە دونیایی
بۆیە لەهەڵبژاردنەکان هەر جارەو شیعارێک بەرز دەکاتەوە
بەوەش ناتوانئ متمانەی ئیمانداران بەدەست بینئ
٤ حزبی کۆمەڵ ڕابەرێکی کۆڵەواری هەیەو توانای
ڕابەرایەتی حزبی گەورەی نیە بۆیە حەز دەکات بە بچوکی بمێنێێتەوە
٥ کۆمەڵ هەندێک لە گەنجانێک وەک دەمسپی دیاری
دەکات
کە خاوەنی حیکمەت و ئەدەبێکی جوان نین کەبتوانن ئیدارەی
خاڵە ناکۆکەکان لەگەڵ خەڵکی بدەن و زۆرترین بەریەککەوتن درووست دەکەن و حزبەکەیان
دوا دەخەن
٦ زۆربەی ئەندامانی کۆمەڵ هەڵگری ڕقو توڕەییەکی
تووندن بەوەش وا دەکات خۆشەویستی ناو خەڵک نەبن و خەڵک پێیانەوە نەنوسێت
٧ هاتووچۆو بەدەمەوە چونیان لەسەر ئەساسی
حزبایەتیەو
بەوەش وا دەکات کۆمەڵ لەخەڵکەوە دوور بێت و
ئەندامی نوێی بۆ زیاد نەبێت
٨ کۆمەڵ ئەنانیەتی تێدا زاڵەو
هەڵگری فکرەی بۆگەنی تەکفیریەو ئەوەی لەگەڵ خۆی نەبێت پێی
وایە لەگەڵ شەیتانەو بەهەشتی نیە
بەوەش مەجالی گفتوگۆ لەگەڵ نەیاران نادات
بەڵکو کار لەسەر شکانی نەیارانی دەکات و سیاسەتی خۆ
گونجاندنی نیە
٩ زۆربەی بەرپرسەکانی ئەکادیمی نین و خویندنەوەی
زانستیان بۆ پێشهاتەکان نیەو
ئاغایانی بڕیار دەدەن و نایپێکن
١٠ کۆمەڵ بەهیچ شێوەیەک
گوئ بۆ ئەندامانی خوارەوە ناگرێت و حزبێکی تەواو مەرکەزییەو
باوەڕی بەپێشنیاری ئەندامان نیەو
پێی وایە جەنابی ئەمیر
دەبئ بڕیار بداو خوارەوە تەنفیزی بکات .
لەبەر ئەو ١٠ هۆکارەیە کە حزبی کۆمەڵ هەردوو قاچی لەقوڕئ
چەقیوە ئەگەر وا بڕوات دەبئ
ئیجازەی حزبەکەی هەڵبوەشێتەوەو کۆتایی بەحزبەکەی بێت.
PM:10:16:12/04/2026
ئهم بابهته 532
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت