توركیا بنكە و رێگە سەربازییەكانی لە هەرێم فراوانتر دەكات
وێستگەنیوز-
بە پێی راپۆرتی رۆژنامەیەکی عێراقی، سوپای تورکیا لە زنجیرە
چیاکانی رۆژهەڵاتی پارێزگای دهۆک دەستیکردوە بە دروستکردنی ڕێگای سەربازیی نوێ بەمەبەستی
و ڕێگریی لە گەڕانەوەی دانیشتوانی گوندەکانی ئەو ناوچانە دەکات.
ئەمڕۆ یەكشەممە ١٢ی نیسانی ٢٠٢٦ ڕۆژنامەی "مەعلومە"ی
عێراقی لە ڕاپۆرتێكدا بەپێی زانیاریی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادا بڵاویكردەوە، تیمە ئەندازیارییەکانی
سەر بە هێزە چەکدارەکانی تورکیا دەستیانکردوە بە پرۆسەی کردنەوەی ڕێگا لە زنجیرە چیایەکی
سەخت لە ڕۆژهەڵاتی دهۆک، بە ئامانجی بەهێزکردنی هێڵەکانی پەیوەندی و پشتگیری لۆجستی
لە نێوان شەش خاڵی جێگیربونی سەربازیدا.
بە پێی راپۆرتەکە ئەو زنجیرە چیایە چەندین گوندی کوردی تێدایە
کە ساڵانێکە دانیشتوانەکەی ئاوارەبون و نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە بۆی، لە کاتێکدا زەوییە
کشتوکاڵییەکانیان گۆڕاوە بۆ ئەوەی کە بە "زەوییە قەدەغەکراوەکان" دەناسرێت، ئەوەش لە ئەنجامی سەپاندنی کۆنترۆڵی
تورکیا کە ڕێگری لە گەیشتن بەو ناوچانە دەکات بە بیانوی پێداویستییە ئەمنییەکان.
بە پێی ڕۆژنامەكە، سەرەڕای ئامادەکارییەکانی پرۆسەی
ئاشتی لەتورکیا و دەستپێشخەرییەکانی پەکەکە بە چەکدانان، تورکیا هێشتا بەردەوامە لە
بەهێزکردنی پێگە سەربازییەكانی لە زنجیرە چیا گرنگەکاندا، بەتایبەتی ئەوانەی هێڵەکانی
پشتگیری لۆجستی دابیندەکەن.
پێشتر تیمی کوردستانی ڕێكخراوی CPTـی ئەمریكی لە كۆتاییەكانی مانگی شوباتدا بڵاویكردەوە، سەرباری
پرۆسەی ئاشتی و ڕاگرتنی شەڕ لە نێوان توركیا و پەكەكە، بەڵام سوپای توركیا بەردەوامە
لە دروستکردنی بارەگای سەربازی نوێ، بەهێزترکردنی بارەگا سەربازییە کۆنەکان، بنیاتنانی
ڕێگەی سەربازی، تەقاندنەوەی چیاکان و بڕینەوەی دارستانەکانی هەرێمی كوردستان. ئەوەش
نیگەرانییەكان لەبارەی ئایندەی پرۆسە ئاشتی لە توركیا زیاتر دەكات.
ئەو ڕێكخراوە باسی لەوەشكردوە، لە ساڵی 2025ـدا، سوپای
تورکیا هەزار و 718 هێرش و بۆردومانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە، کە لەم
ژمارەیە هەزار و 426 هێرشیان لەدوای ڕاگەیاندنی پڕۆسەی ئاشتی بوون و نۆ هاوڵاتی مەدەنیش
بونەتە قوربانی ئەو هێرش و بۆردومانانە.
PM:08:38:12/04/2026
ئهم بابهته 328
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت