حیزبی سۆسیالیست: ئاسایشی یەکێتی شۆفێڕێکی حەمەی حاجی مەحمودی رفاندوە


وێستگەنیوز-

نوسینگەی تایبەتی محەمەدی حاجی مەحمود، سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایدەگەیەنێت شۆفێڕێکی سکرتێرەکەیان لە لایەن "ئاسایشی یەکێتی"یەوە لە باشماخ "رفێنراوە".

دەقی راگەیەنراوەکە:

ئاسایشی یەکێتی شۆفێرێکی بەڕێز محمدی حاجی مەحمود دەڕفێنن

لەڕۆژی ٧-٤-٢٠٢٦ شۆفێرێکی بەڕێز محمدی حاجی مەحمود بەناوی (دارا حەمە غەریب) لەباشماخ دیارنامێنێت، دوای گەڕان و بەدواداچوون، دەرکەوت لەلایەن ئاسایشی یەکێتییەوە بەبێ ئاگادارکردنەوەو بەدەر لەبنەماو ڕێکارە یاساییەکان ڕفێنراوەو ئێستا لەسلێمانییە.

ئەم جۆرە مامەڵەکردنەی دەرەوەی یاسا بەرامبەر بەهاوڵاتیان و بەتایبەت شۆفێری تایبەتی سەرکردەو شۆڕشگێڕو باوکی شەهیدان جەنابی کاک محمدی حاجی مەحمود پرسی یاساو دادگاکان دەخاتە ژێر پرسیارەو دەبێت بەزووترین کات ئازاد بکرێت.


نوسینگەی تایبەتی

محمدی حاجی مەحمود

١٢-٤-٢٠٢٦


PM:04:06:12/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 376 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو