مەکتەبی سیاسی یەکێتی پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆماری عێراق دەکات
وێستگەنیوز-
مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەیامێکدا
پیرۆزبایی لە نزار ئامێدی دەکات بۆ هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆماری عێراق و هیوای
سەرکەوتنی بۆ دەخوازن.
دەقی راگەیەنراوەکە:
برا و هەڤاڵمان فەخامەتی سەرۆک کۆمار نزار محەمەد سەعید ئامێدی
بەبۆنەی هەڵبژاردنتانوەك سەرۆك كۆماری عێراقی فیدڕاڵ ، پیرۆزباییەكی
گەرمتان ئاراستە دەكەین و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
ئەرکی سەرۆک کۆماری ئەرکێکی سەنگین و قورسە و دڵنیاین بەرێزتان
کە خوێندکاری بە وەفای خوێندگەی سەرکردەی کۆچکردوو سەرۆک مام جەلال و رێڕەوی نیشتمانیی
و دیموکراتی عێراقی دەستووری و فیدراڵن ، لەم ئەرکەدا سەرکەوتوو دەبن و متمانەی بەدەستهێنراوی
ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران دەپارێزن .
بەم بۆنەیەشەوە وێڕای پیرۆزبایی لە تیمی دانوستاندکارمان بە
سەرۆکایەتی هەڤاڵ بافل جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە لەگەڵ
لایەنەکان هەوڵی چڕی دیبلۆماسیی و گفتوگۆیان وبردنەوەی کاندیدی یەکێتیی سەرخست،
پیرۆزبایی لە پەرلەمانتاران و هێز و لایەنە سیاسییەکانی وڵات دەکەین کە ئەم ئیستحقاقە
دەستووری و دیموکراتییەیان جێبەجێکرد ، بەرەو
ئەرکەکانی داهاتووی پێکهێنانی حکومەت و دامەزراوەکانی.
ئومێدەوارین ئەم قۆناغەیسەرۆكایەتی فەخامەتتان ببێتە مایەی كردنەوەی دەرگای چارەسەری كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵیلەپێناو پتەوكردنی گیانی پێكەوەیی و لێتێگەیشتنی نێوان گشت لایەنەکان .
دووبارە پیرۆز بێت
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی
١١-٤-٢٠٢٦
PM:05:52:11/04/2026
ئهم بابهته 288
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت