نزار ئامێدی بوو بە سەرۆک کۆماری عێراق


وێستگەنیوز-

ئەنجامی جیاکردنەوەی دەنگەکانی لە گەڕی دووەمی پەرلەمانی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق، نزار ئامێدی بە (
227
) دەنگ وەک سەرۆک کۆماری عێراق هەڵبژێردرا.

پاش تەواو بوونی گەڕی دووەم دەنگەکان جیاکرانەوە و نزار ئامێدی (227) دەنگ و موسەننا ئەمین (15) دەنگی بەدەست هێنا و (8) دەنگیش پوچەڵ بوو، و بەمەش نزار ئامێدی بوو بە سەرۆک کۆماری عێراق.

نزار ئامێدی کێیە؟

- ساڵی 1968 لە شارۆچکەی ئامێدی لەدایکبووە.

- خێزاندارە و خاوەنی 4 منداڵە.

- هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە ئەندازیاریی میکانیک.

- ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و بەرپرسی نووسینگەی مەکتەبی سیاسییە لە بەغداد.

- 2022 تاوەکو 2024 وەزیری ژینگەی عێراق بووە.

- لەساڵی 2005 تاوەکو 2022 کە دەکاتە 17 ساڵ راوێژکاری هەر سێ سەرۆککۆماری پێشوو (مام جەلال، د. فوئاد مەعسوم و د. بەرهەم ساڵح) بووە.

- لە ساڵی 1993 تاوەکو 2003، لە نووسینگەی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کاری کردووە.

- رۆژی 5ی کانوونی دووەمی 2026 بە رەسمی بووە کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.


PM:05:44:11/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت