کەشناسیی هەرێمی کوردستان: پێشبینی بارانبارین دەکرێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و خێرایی با چالاک دەبێت


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.


کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ شەممە 11ی نیسانی 2026، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی دوانیوەڕۆ ئەگەری بارانبارین لە ناوچەی جیاجیا دەبێت، پێشبینی بارینی تاوە بارانی کورت خایەن دەکرێت لەگەڵ بوونی هەورە تریشقە لە زۆربەی ناوچەکاندا، هەندێک کات خێرایی با چالاک دەبێت بۆ 35 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 22 پلەی سیلیزی
پیرمام: 16 پلەی سیلیزی
سۆران: 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 9 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 20 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 21 پلەی سیلیزی
دهۆک: 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 24 پلەی سیلیزی

ئاماژە بەوەکراوە، "سبەی یەکشەممە 12ی نیسانی 2026، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە دوانیوەرۆ دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارینی نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکاندا، پێشبینی تاوە بارانی بەخۆر دەکرێت لە هەندێک کاتدا کە هەورە تریشقەو تەزرەی لەگەڵدا دەبێت بە تایبەتی لە سنووری پارێزگای هەولێر و دەوروبەری ئیدارەی ڕاپەرین و ناوچەی گەرمیان و هەندێ ناوچە لە سنووری پارێزگای کەرکوک، هەندێک کات خێرایی با چالاک دەبێت بۆ 35 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، هەروەها پلەکانی گەرما 2 بۆ 3 پلە نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 19 پلەی سیلیزی
پیرمام: 14 پلەی سیلیزی
سۆران: 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 17 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 18 پلەی سیلیزی
دهۆک: 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی


AM:11:25:11/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو