یه‌كێتی‌ و ره‌وتی‌ حیكمه‌ ته‌واوكردنی رێكاره‌ ده‌ستوورییه‌كان دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌


وێستگه‌نیوز- 

سه‌رۆكی‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ جه‌خت له‌ دوورخستنه‌وه‌ی وڵات له‌ ململانێكان و ته‌واوكردنی رێكاره‌ ده‌ستوورییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ له‌ به‌غداد كۆبوونه‌وه‌.

به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌ندراوی‌ نووسینگه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ قوباد تاڵه‌بانی و ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و خالید شوانی، وه‌زیری دادی عیراق ئاماده‌بوون، گفتوگۆ له‌باره‌ی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییه‌ سیاسییه‌كانی عیراق و ناوچه‌كه‌ كرا و جه‌خت له‌ دوورخستنه‌وه‌ی وڵات له‌ ململانێكان كرایه‌وه‌.

دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو و دووپات له‌ ته‌واوكردنی رێكاره‌ ده‌ستوورییه‌كان كرایه‌وه‌.


PM:11:00:10/04/2026


















ئه‌م بابه‌ته 432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت