سیامه‌ند عفرینی: سبه‌ینێ 400 دیلی رۆژئاوا ئازاد ده‌كرێن
وێستگه‌نیوز -
مه‌حموود خه‌لیل ناسراو به "سیامه‌ند عفرینی" ، جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی پارێزگای حه‌سه‌كه رایگه‌یاند كه سبه‌ینێ 400 دیل كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی كاتیی سوریاوه گیراون، ئازاد ده‌كرێن.
مه‌حمود خه‌لیل، جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی پارێزگاری حه‌سه‌كه، له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس، ڕاگه‌یاندراوێكی له باره‌ی ئازادكردنی دیله‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان كه له ده‌ستی حكومه‌تی كاتیی سوریادان، بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاندووه كه
*به‌مه‌به‌ستی پابه‌ندبوونمان به خزمه‌تكردنی گه‌له‌كه‌مان، له‌هه‌مانكاتدا بۆ پته‌وكردنی بناغه‌ی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و بۆ جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی رێككه‌وتنی 29ی كانوونی دووه‌م، له هه‌نگاوێكدا كه به‌كرداریی بڕگه‌كانی ئه‌م رێكه‌وتنه ده‌رده‌خات، سبه‌ینێ (شه‌ممه)، 11ی نیسانی 2026، ئاڵوگۆڕی دیله‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و 400 دیل ئازاد ده‌كرێن.
*له هه‌مان كاتدا ژماره‌یه‌ك زیندانیی كه له ده‌ستی حكومه‌تی كاتیی سوریادان ئازاد ده‌كرێن.
*ئاڵوگۆڕی زیندانییه‌كان كاتژمێر 2ی پاشنیوه‌ڕۆ ئه‌نجام ده‌درێت له چوارڕێیانی سه‌باح.
*ئه‌م هه‌نگاوه جارێكی تر پابه‌ندبوونی ڕاسته‌قینه‌مان بۆ جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی رێككه‌وتنی 29ی كانوونی دووه‌م نیشان ده‌دات.
PM:07:49:10/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 176
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت