"هه‌ر رێككه‌وتنێك ئیراده‌ی گه‌لانی ئێرانی تێدا فه‌رامۆش بكرێت، ته‌نها ئاشتییه‌كی كاتی ده‌بێت"
وێستگه‌نیوز –
هاوپه‌یمانیی هێزه سیاسییه‌كانی كوردستانی ئێران سه‌باره‌ت به ئاگربه‌ست راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه:
له كاتێكدا ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ماوه‌ی ٣٩ ڕۆژ له نێو ئاگری شه‌ڕێكی قورسدابوو؛ رژێمی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ژێر زه‌بری هێرشه توند و ڕاسته‌وخۆوه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل دابوو، سه‌ره‌نجام ڕۆژی سێشه‌ممه، 18ی خاكه‌لێوه‌ی 1405 له ئاكامی ته‌سلیمبوونی رژێمی ئێران به ئۆڵتیماتۆمی سه‌رۆكی ئه‌مریكا (كه ئه‌گه‌ر گه‌رووی هورمز نه‌كاته‌وه ئێران ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ سه‌رده‌می به‌ردین)، ملی به ئاگربه‌ست دا.
*هاوپه‌یمانیی هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان، وێڕای چاودێریكردنی وردی بارودۆخه‌كه، ڕوانگه‌ی خۆی له‌م چه‌ند ته‌وه‌ره‌دا ده‌خاته ڕوو:
یه‌كه‌م: به‌رپرسیارێتیی ڕژیم له جه‌نگ و ماڵوێرانییه‌كان
به‌رپابوونی شه‌ڕ و تێكچوونی ئاسایشی ناوچه‌كه، ده‌ره‌نجامی ڕاسته‌وخۆی سیاسته تێكده‌رانه‌كانی كۆماری ئیسلامییه. ئه‌م ڕژیمه له ڕێگه‌ی هه‌وڵدان بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن به چه‌كی ناوكی، ده‌ستوه‌ردان له كاروباری وڵاتان، په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی به‌نێو هه‌نارده‌كردنی شۆڕشی ئیسلامی، پشتیوانیكردنی تیرۆریزم و په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌ی موشه‌كی و درۆن، جیهانی به‌ره‌و ناسه‌قامگیری بردووه. ئه‌م جه‌نگه بووه‌ته هۆی زیان گه‌یاندنی زۆر به هاووڵاتیان و ئاواره‌بوونی هه‌زاران خێزان.
دووه‌م:
پێشوازی له هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌كرێت كه ببێته هۆی ڕاگرتنی خوێنڕشتن و پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی سڤیل، به‌ڵام هۆشداری ده‌درێت كه ئاگربه‌ست نابێت ببێته ده‌رفه‌تێكی تاكتیكی بۆ ڕژیم تا وه‌ك جاره‌كانی پێشوو بۆ خۆڕێكخستنه‌وه و نزیكبوونه‌وه له چه‌كی ئه‌تۆمی كه‌ڵكی لێ وه‌ربگرێت. هه‌ر ڕێككه‌وتنێك ئیراده‌ی گه‌لانی ئێرانی تێدا فه‌رامۆش بكرێت، ته‌نها ئاشتییه‌كی كاتی و مه‌ترسیدار ده‌بێت.
سێیه‌م:
ئاگربه‌ست ته‌نها كاتێك مانای ده‌بێت كه ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ:
١. كۆتاییهێنانی یه‌كجاریی به ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی، هه‌واڵگری، ڕێكخستن و ئاراسته‌كردنی ڕژیم.
٢. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تیی به‌رنامه ئه‌تۆمی و موشه‌كییه‌كان.
٣. پابه‌ندبوون به بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و داننان به مافه ڕه‌واكانی نه‌ته‌وه‌كانی ناو ئێران، به‌تایبه‌ت مافی چاره‌ی خۆنووسین بۆ گه‌لی كورد.
چواره‌م:
ئه‌زموونی ٤٧ ساڵه‌ی ته‌مه‌نی كۆماری ئیسلامیی ئێران نیشانی داوه كه ئه‌م ڕژیمه چاكسازی تێدا ناكرێت و ته‌نها به گۆڕانكاریی بنه‌ڕه‌تی و دیموكراسی ئارامی بۆ ناوچه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه. بزاڤی ڕزگاریخوازیی كوردستان، بوون و به‌رده‌وامیی و هێزی خۆی له نه‌ته‌وه‌كه‌ی و ویستی ئازادیی و سه‌روه‌ریی وه‌رده‌گرێ و به‌رهه‌می شه‌ڕ و ناكۆكییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نییه؛ بۆیه نه ئاگربه‌ست و نه ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌رده‌وامییه‌كه‌ی ڕاناگرێ. هیچ جۆره ئاگربه‌ست و ڕێككه‌وتنێكی سیاسی نامانوه‌ستێنێت له هه‌وڵه‌كانمان بۆ گه‌یشتن به ئازادی و سه‌روه‌ری.
سه‌ركه‌وێت خه‌باتی ڕه‌وای گه‌لی كورد
هاوپه‌یمانیی هێزه سیاسییه‌كانی كوردستانی ئێران
١٨ی خاكه‌لێوه‌ی ٢٧٢٦ی كوردی (١٤٠٥ی هه‌تاوی)
١٠/٠٤/٢٠٢٦
PM:04:14:10/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 344
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت