مەسعود بارزانی: هیچ بەرکەوتە و ئیستحقاقێکی دەستووری یەکلا ناکرێتەوە تا پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق یەکلای نەکرێتەوە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ هەینی 10ی نیسانی 2026، مەسعود بارزانی، سەرۆکە پارتی دیموکراتی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، "پێداگرتنی هەندێک لایەنی چوارچێوەی هەماهەنگیی لەسەر بەردەوامبوون لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، کە هاوکات هەندێکی تر بەردەوامن لە دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران، جێگەی قبووڵکردن نییە".
ئاماژەی بەوەکردووە، "هیچ بەرکەوتە و ئیستحقاقێکی دەستووری یەکلا ناکرێتەوە تا ئەو پرسە هاوکات چارەسەر نەکرێت، بە شێوەیەک کە هەموو لایەنەکان لە دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەبن".
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمی فەرمانگەی کاروباری پەرلەمانی، بڕیارە سبەی شەممە 11ی نیسانی 2026، ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی ژمارە 17 خۆی ئەنجام بدات تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق.
PM:03:12:10/04/2026
ئهم بابهته 124
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت