ماڵپەڕی شەفافیەت: داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 52% كه‌می كردووه
وێستگەنیوز-
ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی هەفتەیەکی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ هەینی 10ی نیسانی 2026، ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان بڵاویکردەوە، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 4ی 4 تا 10ی 4ی 2026، زیاتر لە 7 ملیار و 890 ملیۆن و 669 هەزار دینارە.
ئاماژە بەوەکراوە، لەو بڕە 6 ملیار‌و 212 ملیۆن و 871 هەزار دیناری واتە 79%ی نەختینەیە، هەروەها 1 ملیار‌و 677 ملیۆن و 797 هەزار دیناری واتە 21%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە سفرە.
بەپێی ماڵپه‌ڕه‌كه داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی له‌چاو هه‌فته‌ی رابردوو، زیاتر له 8 ملیار دینار و به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 52% كه‌می كردووه.
AM:11:12:10/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 72
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت