کەشناسیی هەرێم: لە ناوچە جیاجیاکان ئەگەری بارانبارین هەیە


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.


کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ هەینی 10ی نیسانی 2026، ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لە ناوچەکانی باکووری هەرێم بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، ئەگەری بارانبارین لە ناوچەی جیا جیا دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین کە هەندێ کات باران بە شێوەی بارانی بەهاری و گەواڵە بارانی کورتخایەن دەبێت لەگەڵ بوونی هەورە تریشقە لەو ناوچانە، پلەکانی گەرما 1 تا 3 پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:

هەولێر: 22 پلەی سیلیزی
پیرمام: 18 پلەی سیلیزی
سۆران: 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 9 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 21 پلەی سیلیزی
دهۆک: 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 25 پلەی سیلیزی

ئاماژە بەوەکراوە، "سبەی شەممە 11ی نیسانی 2026، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت، لە کاتەکانی دوانیوەڕۆ ئەگەری بارانبارین لە ناوچەی جیا جیا دەبێت، لە هەندێ کاتدا باران بە شێوەی بارانی بەهاری و گەواڵە بارانی کورتخایەن دەبێت لەگەڵ بوونی هەورە تریشقە لە هەندێک ناوچە، پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 22 پلەی سیلیزی
پیرمام: 18 پلەی سیلیزی
سۆران: 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 9 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 21 پلەی سیلیزی
دهۆک: 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 25 پلەی سیلیزی


AM:10:38:10/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت