کەمپینی داکۆکی لە شێروانی: ئەمجارەش دادگای پارتی نەیتوانی عەدالەت بچەسپێنێ
وێستگەنیوز-
دەستەی کەمپینی داکۆکی
لە شێروان شێروانی سەبارەت بە پەسەندکردنی بڕیاری حکومدانی ڕاگەیاندراوێکیان بڵاو
کردەوە و دەڵێن "ئەمجارەش دادگای پارتی نەیتوانی عەدالەت بچەسپێنێ و خۆی لەئەجێندای
حزبی و دەزگای ئەمنی دەرباز بکات و ویژدانی ئارام بکات".
پێنج شەممە، 9ی نیسان 2026، لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە
"دیمەنێکی غەمگینە کوڕە بارزانیەکی ماڵبات ئەنفالکراو لەزیندان بکرێت وبەعسیەکی
ئەنفال چی مێوانی سەرەدیوانتان بێت و بەنازەوە تەرمی بەڕێبکرێت و شێروانیش لەزیندانی
هەولێرە، چەندین مافی یاسایی لێسەندراوەتەوە".
دەقی ڕاگەیاندراوەکە:
ڕاگەیێندراوەک لەدەستەی
کەمپینی داکۆکی لەشێروانی سەبارەت بەپەسەندکردنی بڕیاری حوکمدانی
ئەمجارەش دادگای پارتی
نەیتوانی عەدالەت بچەسپێنێ و خۆی لەئەجێندای حزبی و دەزگای ئەمنی دەرباز بکات و ویژدانی
ئارام بکات، هەستان بەپەسەندکرنی بڕیاری زیندانی کردنی شێروانی ماوەی٣ ساڵ و٥
مانگ، بەتۆمەتی هەڕەشەکردن لەبەرپرسەکی زیندان، لەکاتیکدا گروپی خۆبەخشی پارێزەرانی
شێروان لەلائحەیەکدا بەدەیان خاڵ بیانوو و بەڵگەی یاسایی بێ تاوانی و بەڵگەی یاسایی
پێشکەش بەدادگای تەمیزی هەولێرکرد، هەموو ئاماژەکان چاوەڕێی کەم کردنەوەی سزاکەیان
دەکرد کەچی وەک خۆی پەسەندکرا بێ گوێ دانەلائحەی پارێزەرانن، بەڵگەکان کارنەکردنی
کامێرای زیندان ونەبونی سزای لیژنەی بەدواداچوونی پێشێلکاریەکانی ناوزیندان، وەرنەگرتنی
وتەی شاهدانی بەرژەوەندی شێروانی و بەعەسکەرتاری کردنی دادگا لەڕۆژی دادگاییکردنی
شێروانی دا و چەندین بیانوو و بەڵگەی ترنیشانەی سیناریۆیەکی پێش وەختەبوون بۆ هێشتنەوەی
ناوبراو لەزیندان و بەسیاسیکردنی بەردەوامی کێشەکەی، سەرەڕای ناعەدالەتی بڕیارەکە
ئەوەی جێگەی سەرنجە بۆ ڕای گشتی دەرچوونی بڕیاری دادگایە لەمانگی ١ و دانەوەی بەپارێزەران
لەمانگی٤، کەدەکاتە نزیکەی٧٠ ڕۆژ، واتە ئاشکراکردنی لەجەرگەی گەرمی شەڕی نێوان ئێران
و ئەمریکا و اسرائیل دا..
کورد ووتەنی : هەورە دەمی
گورگ چەورە!. ،دیارە هۆشمەندو عەبقەرییە نایابەکانی پارتی ئەوەیان دراسەکردوە کەنابی
ڕای گشتی لەدۆخی ئاسایی دا لەخۆیان بوروژێنن واچاکترە لەدۆخێکی لێڵدا ئەم کەیسەبکوژرێت،
هەربۆیەدوای چەندین جار سەردانی دادگا لەلای پارێزەرەکانیەوە کەچی بەبیانوی چاپ و ڕێکارە
ڕۆتینیەکان ئەمڕۆ و سبەیان پێدەکردن تادوا جار شار لێڵ بوو و بڕیارەکەیان پێدانەوە،
بەڵام نەیانزانی ئاگربەست تەمی بەردەم شوانەکانی لاداو گورگە فرسەت قۆزەرەوەکان
ئاشکرا دەکات.
خۆ هێشتا هوتافەگەرم وناخ هەژێنەکانی شێروانی بەدەست و قاچ بەستراویەوە لەبەردەم
دادگا و دادوەرانی حزب بەگوێماندا دەزرینگێنەوەکە هاواری دەکرد: ئێوە میراتگری بەعسن
بەمیراتگرانی بەعس نابەزێم، ئێوە لافیتەی دڵ تەنگیتان بۆ گیان لەدەستانی شەریکی گەورەی
بەعس لەهەولێر و لەناو کۆڕکی دڵتان هەڵواسی بەمردنی گاهر جلیل حبوش گەورەبەرپرسی
مخابەراتی عیراق دڵ تەنگ بوون دیمەنێکی غەمگینە کوڕە بارزانیەکی ماڵبات ئەنفالکراو
لەزیندان بکرێت وبەعسیەکی ئەنفال چی مێوانی سەرەدیوانتان بێت و بەنازەوە تەرمی بەڕێبکرێت
و شێروانیش لەزیندانی هەولێرە، چەندین مافی یاسایی لێسەندراوەتەوە وەکو پێنەدانی
افراج شرگی ئازادبوونی بەمەرج، پێنەدانی مۆڵەتی چوونەماڵەوە دوای تەواوکردنی چارێگەک
لەحوکمەکەی و ،مافی گواستنەوەی بۆ پارێزگایەکی تر وبەردەوام کێشەی بۆ دروست دەکرێت
لەناوزیندان و ناهێڵن کتابی سیاسی پێ بگات و خۆی بگوازێتەوە بۆقاعەیەکی تر.. بەڵام
ئەو بڕیاری داوە ڕادەست نەبێت و ئەو سەودای پێوەناکرێت وەکو هەندێک کەس.
ئەو دەڵێت سەد سیناریۆو
کەیسم بۆ دروست بکەن نابمە بەشێک لەئێوە، ئێمەش تا خوێن لەلەشمانداماوە خۆبەخشانە
بەرگری لێ دەکەین و شانازی پێوەدەکەین و بەسیمبوڵی ئازادی و قەڵای بەرخودان دەزانین
شێروانی لای ئێمە جەمسەری ستەم لێکراوانە وچقلی چاوی ستەمکارانە
٩-٤-٢٠٢٦
PM:11:18:09/04/2026
ئهم بابهته 288
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت