وردەکاریی مردنی منداڵێک کە لەژێر ئەشکەنجەی دایک و باوکی گیانی لەدەستدا
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و
خێزان لە سلێمانی وردەکاریی کوشتنی کچێکی تەمەن پێنج ساڵ لەلایەن دایک و باوکییەوە
بڵاودەکاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ـی
نیسانی 2026، بەڕێوەبەرایەتی
بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
و تێیدا هاتووە، کاتژمێر 10ی شەوی رابردوو
ئاگادارکراونەتەوە لە رووداوێکی کوشتنی کچێکی تەمەن پێنج ساڵان لە سنووری قەزای چەمچەماڵ
کە دایک و باوکی منداڵەکە تۆمەتبارن و بە بڕیاری دادوەر دەستگیرکراون.
ئاماژە بەوەش کراوە، دوای گەیشتنی تیمەکانیان بۆ شوێنی
رووداوەکە و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی، دەرکەوتووە کە جەستەی منداڵەکە شوێنەواری
توندوتیژی پێوە بووە، بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتریش تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی
کراوە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش خراوەتە روو، "لە ئێستادا بە
بڕیاری دادوەر، هەردوو تۆمەتبار کە دایک و باوکی منداڵەکەن، بەپێی ماددەی 410 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە
لە دۆسیەکە بەردەوامە".
PM:08:24:09/04/2026
ئهم بابهته 2772
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت