یەکێتی مامۆستایان داوای دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن دەکات
وێستگەنیوز-
یەکێتی مامۆستایانی
كوردستان داوای دەستپێکردنەوەی خوێندن لەنێو قوتابخانەکان دەكات ئەمەش لەکاتێکدایە
بڕیار دوێنێ وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی لەم بارەیەوە کۆببنەوە.
عەبدولواحید ئەحمەد، جێگری
سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ڕایگەیاند، "سەرەتاش جەختمان کردووەتەوە،
کە خوێندنی نێو پۆل باشترین بژارەیە و بۆ ئێستاش هەمان هەڵوێستمان هەیە و ئێستا کە
دۆخەکە هێور بووتەوە و ئاگربەست راگەیەندراوە، پێمانباشە خوێندن بە ئامادەبوون لە
پۆلەکان دەستپێبکاتەوە".
لەم پەیوەندەدا د.
توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا
بە ڕووداوی ڕاگەیاندووە، "تاوەکو ئەمڕۆ بڕیار لە دەستپێکردنەوەی خوێندنی بەشێوەی
ئامادەبوون لە زانکۆ و پەیمانگەکان نەدراوە".
ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ چوارشەممە 8ـی نیسانی 2026، ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی
باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو "بڕیارە ئەمشەو لەگەڵ
لایەنە پەیوەندیدارەکان و ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی حکومەت کۆببینەوە بۆ ئەوەی بڕیارێکی
تەندروست لەبارەی چارەنووسی خوێندن بدرێت".
رۆژی یەکشەممە، 29ی ئاداری 2026، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری
دا خوێندنی ئامادەبوون لە نێو پۆل رابگیرێ و پڕۆسەکە تەنیا بە شێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵی
بەردەوام بێت. بەڵام چاوەڕوان دەکرێت دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بڕیاری نوێ لەو بارەیەوە
بدرێت.
PM:06:07:09/04/2026
ئهم بابهته 360
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت