کۆنسوڵگەری ئێران لە هەولێر: دەبێت بەرپرسانی هەرێم حیزبەکانی رۆژهەڵات لە باشور دەربکەن
وێستگەنیوز-
لەپاش راگەیاندنی
ئاگربەستی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، سەر کۆنسوڵی کۆماری ئیسلامی لە هەولێر
داوا لە بەرپرسانی هەرێم دەکات حیزبەکانی رۆژهەڵات "دادگایی" و لە خاکی باشور
دەربکات.
کۆنسوڵگەری ئێران لە
هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بە ئاماژەی بە قسەکانی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە
ناردنی چەک بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران لە رێگەی لایەنێکی کوردی، لە راگەیەنراوێکدا
دەڵێت. "قسەکانی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە ڕوونی
نیشانی دا کە ئەو گروپانە (حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان)، بەپێچەوانەی بانگەشەی هەندێک
ناوەند، پەنابەری ئاسایی نین، بەڵکو گروپگەلێکی چەکدار، بەکرێگیراو و تیرۆریستین لە
خزمەت ئامانجە ئەمریکی-سەهیۆنییەکان دژی ئێران".
هەروەها هاتووە، "ئێمە ئومێدی تەواومان هەیە کە سەرکردە
ڕێزدارەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق هەنگاو بنێن بۆ پێداچوونەوە بە بوونی تێکدەرانەی
گروپە چەکدارە تیرۆریستە تاوانبار و نیشتمانفرۆشەکان لە خاکی هەرێمی کوردستاندا. ئێستا
کاتێکی گونجاوە بۆ دادگاییکردن و دەرکردنیان بە تاوانی سیخوڕیکردنی ئاشکرا بۆ ئەمریکا
و ڕژێمی سەهیۆنی".
پێشتر سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان رایگەیاند لە رێگەی
لایەنێکی کوردییەوە چەکیان بۆ خۆپیشاندەرانی ئیران ناردوە، بەڵام ئەو لایەنە
چەکەکانی بۆ خۆی هەڵگرتووە. بەدوای ئەمەش حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە لێدوان
و بەیاننامەکانیاندا رەتیانکردەوە هیچ چەکێکیان لە ئەمریکا وەرگرتبێت.
PM:05:36:09/04/2026
ئهم بابهته 320
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت