رەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی هەینی بڵاوکرایەوە


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.


کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی نیسانی 2026، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری بارانبارین لە ناوچەی جیا جیا دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان لە هەندێک کاتدا باران بە شێوەی بارانی بەهاری و گەواڵە بارانی کورتخایەن دەبێت، هەندێک ناوچە کەشەکەی سەقامگیرە و هەندێک ناوچەی تر کەشەکەی ئەگەری لێزمە بارانی دەبێت لەگەڵ بوونی هەورە تریشقە، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:

هەولێر: 19 پلەی سیلیزی
پیرمام: 15 پلەی سیلیزی
سۆران: 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 9 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 17 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی
دهۆک: 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 19 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی

ئاماژە بەوەکراوە، "سبەی هەینی 10ی نیسانی 2026، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، ئەگەری بارانبارین لە ناوچەی جیاجیا هەیە بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان و سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سۆران کە هەندێک کات بارانبارین بە شێوەی لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما 1 بۆ 3 پلە بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 21 پلەی سیلیزی
پیرمام: 18 پلەی سیلیزی
سۆران: 18 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 10 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 20 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 21 پلەی سیلیزی
دهۆک: 21 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 24 پلەی سیلیزی


AM:10:29:09/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 2084 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت