قوباد تاڵەبانی: هیوادارم ئەم ئاگربەستە بكرێتە دەرفەتێك بۆ ئاشتی و سەقامگیریی لە ناوچەكەدا


وێستگەنیوز-

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ئاگربەستەکەی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران هیوا دەخوازێت "ئەم ئاگربەستەی هاتووەتە ئاراوە، بكرێتە دەرفەتێك بۆ ئاشتی و سەقامگیرییەكی بەردەوام لە ناوچەكەدا".

قوباد تاڵەبانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی نیسانی ٢٠٢٦ لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ پارێزگای هەڵەبجە، لەگەڵ لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەڵەبجە كۆبووەوە و لە كۆبوونەوەكەدا دەستخۆشی لە هێزە ئەمنییەكان كرد كە بە وردی چاودێری دۆخی ئەمنیی سنوورەكەیان كردووە و توانیوویانە بە شێوەیەكی سەركەوتووانە سەروماڵی هاوڵاتییان بپارێزن.

سەبارەت بە شەڕ و ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە و كاریگەرییەكانی لەسەر عێراق و هەرێمی كوردستان، قوباد تاڵەبانی هیوای خواست ئەم ئاگربەستەی هاتووەتە ئاراوە، بكرێتە دەرفەتێك بۆ ئاشتی و سەقامگیرییەكی بەردەوام لە ناوچەكەدا. جەختیشی كردەوە لە هەموو حاڵەتێكدا هەرێمی كوردستان وەك هەمیشە بەشێك دەبێت لە پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەدا.


PM:05:28:08/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت