داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئازار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق
وێستگەنیوز-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتی مانگی ئازاری بۆ بەغدا نارد.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمرۆ چوارشەممە 8ی نیسانی 2026، 43 ملیار و 94 ملیۆن و 141 هەزار دینار وەک داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئازار بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق".
لەگەڵ ناردنی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان چاوەڕواندەکرێت بەغدا مووچەی مانگی ئازار بنێرێت و لەگەڵ بڵاوکردنەوەی لیستی مووچە دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکرێت.
PM:02:37:08/04/2026
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت