مەسعود بارزانی: بێگومان، هەمیشە ئاشتی باشترە لە شەڕ
وێستگەنیوز-
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە رێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکات و دەڵێت، "هەمیشە ئاشتی باشترە لە شەڕ".
ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی نیسانی 2026، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" رایگەیاند، "هیوادارین ئەم ئاگربەستەی نێوان ئەمەریکا و ئیران ئاشتییەکی بەردەوام، و ئاسایش و بەختەوەری بۆ ناوچەکەمان بەدی بهێنێت و ببێتە دەستپێکێک بۆ کۆتاییهاتنی یەکجارەکیی ئەو کێشانەی کە لە ناوچەکەماندا هەیە".
لە پەیامەکەیدا مەسعود بارزانی جەختی لەوەکردەوە، "بێگومان، هەمیشە ئاشتی باشترە لە شەڕ".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی نیسانی 2026، لە کاتژمێر 3:00ـەوە، ئاگربەستێکی دوولایەنەی 14 رۆژە لە نێوان ئەمریکا و ئێران چووە بواری جێبەجێکردنەوە. هەروەها بڕیارە رۆژی هەینی بە نێوەندگیریی پاکستان، گفتوگۆی راستەوخۆی هەردوو وڵات لە ئیسلام ئابادی پایتەخت دەستپێبکات بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی.
PM:01:46:08/04/2026
ئهم بابهته 60
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت