محەمەد حاجی مەحمود: ئەمریکا ناچاربووە بە ئاگربەست


وێستگەنیوز-

دوای راگەیاندنی ئاگربەستی دوو هەفتەیی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە.


محەمەد حاجی مەحمود لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، "دوای نزیکەی 40 رۆژ لە جەنگ و رووبەڕووبوونەوەی سەخت، دواجار بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئەمریکا ناچار بوو بەنێوەندگیری شەهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی پاکستان پرۆژە 10 خاڵییەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران قبوڵ بکات".

ئاماژەی بەوەکرد، "کاتژمێرێک بەرلەو وادەیەی ترەمپ دیاری کردبوو، جەنگەگە بۆ ماوەی دوو هەفتە رابگرێت و هەینی داهاتووش کۆبوونەوەی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمریکا لە پاکستان بەڕێوەبچێت".

دەشڵێت، "لە بەرامبەردا، بۆ پیشاندانی نیازپاکی و وەڵامی پێشنیارەکانی حکومەتی ئیسلام ئاباد، تاران بڕیاریدا لە ماوەی ئەو دوو هەفتەیە و لەژێر چاودێری خۆی ڕێگە بە کەشتییەکان بدات بە گەرووی هورمزدا تێپەڕن".


AM:10:42:08/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت