حكومه‌تی هه‌رێم یاداشتێكی ناڕه‌زایی دایه كونسوڵخانه‌ی ئێران
وێستگه‌نیوز
وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر لێدوان و هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆنسوڵی ئه‌و وڵاته له سلێمانی، فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، یاداشتێكی ناڕه‌زایی و نیگه‌رانیی گه‌یانده كونسوڵخانه‌ی گشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران له هه‌ولێر.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 7ی نیسانی 2026، فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا رایگه‌یاند كه "به‌هۆی ئه‌و لێدوان و هه‌ڕه‌شانه‌ی كۆنسووڵی گشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران له سلێمانی به‌رامبه‌ر به خه‌ڵك و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان كردوویه‌تی، نامه‌یه‌كی فه‌رمیی ناڕه‌زاییان گه‌یاندووه‌ته كۆنسووڵگه‌ریی ئه‌و وڵاته له هه‌ولێر".
رۆژی 6ی نیسانی 2026، محه‌ممه‌د میر حسه‌ینی، كۆنسووڵی گشتیی ئێران له سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌رده‌وامیی هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان وتی: "جیاوازی نییه له كوێن، له هه‌ر كوێ بن، له‌م ناوچه‌یه بن، له قه‌ته‌ر، به‌حرێن، كوێت یان هه‌رێمی كوردستان بن، هه‌ر شوێنێك ئه‌مریكا، یان ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستوه‌ردان ده‌كه‌ن، یان رژێمی زایۆنی و گرووپه دژه‌كانی ئێرانی لێبێت، ئامانجی ره‌وای ئێمه‌ن".
PM:10:36:07/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 380
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت