سه‌رچاوه‌یه‌كی ئێرانی: ئه‌مریكا وێستگه‌كانی كاره‌با بۆردومان بكات، كه‌نداو نوقمی تاریكی ده‌كه‌ین
وێستگه‌نیوز -
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئێرانی رایگه‌یاند كه "ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا وێستگه‌كانی كاره‌با بۆردومان بكات كه‌نداو نوقمی تاریكی ده‌كه‌ین و "بابولمه‌نده‌ب" داده‌خه‌ین.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای ئێرانی به ئاژانسی "ڕۆیته‌رز"ی ڕاگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه له كۆنتڕۆڵ ده‌ربچێت، ئه‌وا هاوپه‌یمانانی ئێران، گه‌رووی بابولمه‌نده‌ب داده‌خه‌ن.
ئه‌مه وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ هه‌ڕه‌شه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، سه‌باره‌ت به لێدانی وێستگه‌كانی كاره‌بای ئێران.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا هێرش بكاته سه‌ر وێستگه‌كانی كاره‌بای ئێران، ئه‌وا ته‌واوی ناوچه‌كه و سعودیه نوقمی تاریكییه‌كی ڕه‌ها ده‌بن.
PM:07:56:07/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 420
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت