قوباد تاڵه‌بانی: له گه‌رمیان هه‌نگاوی باش نراوه به‌ره‌و ئاوه‌دانی و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری
وێستگه‌نیوز –
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له گه‌رمیان هه‌نگاوی باش نراوه به‌ره‌و ئاوه‌دانی و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری، ده‌شڵێت: "خه‌ڵكی گه‌رمیان شایسته‌ی خزمه‌تی زۆر زیاترن".
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسی:
*له گه‌رمیان به هه‌وڵی به‌رپرسانی ئیداره‌كه‌ی و خه‌ڵكی خه‌مخۆره‌وه هه‌نگاوی باش نراوه به‌ره‌و ئاوه‌دانی و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری، به‌ڵام خه‌ڵكی ئازیزی ئه‌و ده‌ڤه‌ره خۆشه‌ویسته شایسته‌ی خزمه‌تی زۆر زیاترن.
*له كۆبوونه‌وه‌م له‌گه‌ڵ بۆردی وه‌به‌رهێنانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌ستخۆشیم لێ‌كردن بۆ جێبه‌جێكردنی كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ی باش له ماوه‌كانی رابردوودا.
*وه‌ك هه‌میشه‌ش پشتیوانیان ده‌بم له خزمه‌تكردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زیاتری گه‌رمیانی ئازیز.
*جه‌ختیشمان كرده‌وه له‌سه‌ر پێویستیی هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به تایبه‌ت له‌م دۆخه‌دا هیچ كێشه‌یه‌ك له گه‌یاندن و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان به هاووڵاتییان دروست نه‌بێت.
PM:07:20:07/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 260
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت