مەسرور بارزانی: شەهیدبوونی ئەو دوو هاونیشتمانییە تاوانی جەنگە


وێستگەنیوز-

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی شەهیدبوونی دوو هاونیشتمانیی سنووری پارێزگای هەولێر بڵاوکردەوە و دەڵێت، "تاوانی جەنگە" و سەرکۆنەی دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە، 07ـی نیسانی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا رایگەیاند، "زور غەمبار و دڵگرانم بە بیستنی هەواڵی هێرشی درۆنی بۆ سەر ماڵی پێشمەرگەیەک لە سنووری هەولێر کە بووە هۆی شەهیدبوونی خۆی و خێزانەکەی".

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بە توندی هێرشە درۆنییەکەی سەر ماڵی ئەو پێشمەرگەیە، سەرکۆنە و شەرمەزار دەکات و دەڵێت "تاوانێکی قێزەوەنە".


سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردووەتەوە، "بە ئامانجگرتنی خەڵکی سیڤیل و ماڵی هاوڵاتییان، تاوانی جەنگە و داوای خەڵکی بێ تاوانی کوردستان، دەگەینینە هەموو جیهان بۆ ئەوەی سنوورێک بۆ ئەو ستەمکاریەی بەرامبەریان دەکرێت دابندرێت و چیتر بە بیانووی بێ پاساو، پەلاماری خەڵکی کوردستان نەدرێت".

کاتژمێر 12:15 خولەکی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، 07ـی نیسان، لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنیی بۆمبڕێژکراودا بۆ سەر گوندی (زەرگەزەوی) لە سنووری پارێزگای هەولێر، دوو هاوڵاتی کە هاوسەری یەکترن، شەهید بوون.


AM:08:55:07/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت