بە هۆی هێرشی درۆنی ئێرانەوە دوو هاوڵاتی لەهەولێر شەهیدبوون
وێستگەنیوز-
لەهێرشی درۆنی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆ سەر گوندی زەرگەزەوی سەر بە ناوچەی
زرارەتی لە پارێزگای هەولێر ژن و مێردێک شەهید بوون.
لەمبارەیەوە دژە تیرۆری کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
و دەنوسێت "ئەم هێرشانە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و تاوانی جەنگییە و
بە توندترین شێوە سەرکۆنەی دەکەین".
دەقی راگەیەندراوەکە:
لە هێرشە درۆنییەکانی ئەمشەوی سەر هەولێر دوو هاونیشتمانی شەهید
بوون
بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، شەوی سێشەممە
7ی نیسانی 2026، کاتژمێر 00:15، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە لە ئێرانەوە ئاراستە
کرابوو، بەر خانووی هاونیشتمانییەک لە گوندی زەرگەزەویی سەر بە ناحیەی دارەشەکران
لە سنووری پارێزگای هەولێر کەوت، بەداخەوە لە ئەنجامدا دوو هاوسەر بە ناوەکانی
(مووسا ئەنوەر ڕەسووڵ و مژدە ئەسعەد حەسەن) شەهید بوون.
ئەم هێرشانە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و تاوانی جەنگییە
و بە توندترین شێوە سەرکۆنەی دەکەین.
AM:08:47:07/04/2026
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت